ئاگری نەورۆز لە بۆن کرایەوە
کوردستانیان لە شاری بۆنی ئەڵمانیا نەورۆزیان پیرۆز کرد.
کوردستانیان لە شاری بۆنی ئەڵمانیا نەورۆزیان پیرۆز کرد.
پیرۆزکردنی نەورۆزی کوردان لە دیاسپۆرا و دەرەوەی وڵات بەردەوامە. ئێوارەی دوێنێ کوردستانیان لە شاری بۆنی ئەڵمانیا ئاگری نەورۆزیان کردەوە و نەورۆزیان پیرۆز کرد.
پیرۆزباییەکە بە دروشمی "ئێمە بە ورەی گارە بەرخودان گەورە دەکەین، رێبەرایەتی و کوردستان ئازاد دەکەین" بەڕێوەچوو.
لە بۆن و دەورووبەری بۆنەوە ژمارەیەکی زۆر لە کوردستانیان بەشدارییان لە پیرۆزبایکردنی نەورۆزدا کردبوو.
لە پیرۆزباییەکەدا تیپی مۆسیقای رۆژئاوا چووە سەر تەختە و بەشداربوانیش لە دەوری ئاگری نەورۆزدا گۆڤەند و شاییان گێڕا. لە پیرۆزباییەکەدا دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بژی نەورۆز" دەوترانەوە.
ژ.ت