ئاکار و بارزانی لەسەر پرسی پەکەکە لە میونشن کۆبوونەوە

وەزیری بەرگریی تورک خولوسی ئاکار ئاشکرای کرد کە لە میونشن لە کۆبوونەوەی جیاجیادا لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەتی هەرێم نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی لەسەر پرسی پەکەکە قسەیان کردوە.

لەئەڵمانیا کۆنفڕانسی ئاسایشی میونشن بەڕێوەچوو، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی هەرێمی کوردستان مەسەرور بارزانی و نێچیرڤان بارزان بە جیاجیا لەگەڵ وەزیری بەرگریی تورک خولوسی ئاکار کۆبوونەوە.

ئاشکرابوو کە لەو کۆبوونەوانەی بە جیاجیا ئەنجامدراون بابەتی سەرەکی کە لەگەڵ بارزانییەکان گفتوگۆی لەبارەوە کراوە پەکەکە بووە.

وەزیری بەرگریی تورک خولوسی ئاکار دوای بەشداری لە کۆنفڕانسی ئاسایشی میونشن قسەی بۆ رۆژنامەوانان کرد.

راگەیەنرا کە لە کۆبوونەوەکاندا لە سەر دۆخی عێراق و سوریا گفتوگۆ ئەنجامدراون و رێککەوتن هاتوونەتە ئاراوە.

خولوسی ئاکار باسی لە هێرشە داگیرکاریەکانیان لە سوریا و باکور و رۆژهەڵاتی سوریا کرد و هێرشەکانیانی بە رەوا نیشاندا.

ئاکار لەبارەی دیدارەکانی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی و هەروەها وەزیری دەرەوەی عێراق فوئاد حسێن ئەو زانیاریانەی راگەیاند: "هەوڵەکانمان بۆ ئەوەیە کە بە زووترین کات لایەنە 'تیرۆریستیەکان' ئەوانەی سیستم، سەقامگیری، ئارامی و ئاسایش تێکدەدەن لەناو ببەین. لەسەر ئەو بابەتە ئێمە هەم لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق فوئاد حسێن، هەم لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکی ئیدارەی هەرێمی کوردستانی عێراق مەسرور بارزانی دیدارمان ئەنجامدا. لەسەر ئەو بابەتە ئێمە هەموومان وەک یەک بیردەکەینەوە. لە پرسی تێکۆشان لە دژی 'تیرۆر' و بنبڕکردنیدا لە نزیکترین ماوەدا، ئێمە رێککەوتین. من زۆر بە راشکاوی پێم گوتن؛بۆ ٤٠ ساڵ دەچێت تێدەکۆسین. ئێمە دەمانەوێت ئیتر لێی رزگارمان بێت. هەر بۆیە 'تیرۆریست' لەکوێ بن ئەو شوێنە دەکەینە ئامانج. ئێمە ئەو رێبازەی خۆمان بە بیرهێنانەوە".

جێی بیرهێنانەوەیە دوای هێرشی ١ی شوبات بۆ سەر رۆژئاوا، مەخمور، شەنگال و هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی لە تورکیا بوو.

هـ . ب