٢٥ ساڵ بەسەر پیلانی نێودەوڵەتی دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان تێدەپەڕێت. عەبدوڵا ئۆجالان، کە لە زیندانی ئیمرالی بەدیل گیراوە، ماوەی ٢٥ ساڵە لە ژێر گۆشەگیرییەکی تونددایە و بەم شێوەیەش هەوڵی پچڕاندنی پەیوەندییەکەی لەگەڵ کۆمەڵگا دەدەن. لە هەمان کاتدا گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە کەسایەتی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالاندا گۆشەگیر دەکرێن. بەمەبەستی هەڵگرتنی گۆشەگیری لەسەر عەبدوڵا ئۆجالان و دەستەبەرکردنی ئازادی جەستەیی ئۆجالان و چارەسەری دیموکراسیانەی پرسی کورد' رێپێوانی گەورەی ئازادی' لە شارەکانی کوردستان دەست پێدەکات. کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک (کەجەدە)، پارتی هەرێمە دیموکراتییەکان (دەبەپە)، دەم پارتی و زۆرێک لە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی پێشەنگایەتی ڕێپێوانە گەورەکەی ١ی شوبات دەکەن کە هەتا ١٥ی شوبات کە دەکاتە ساڵڕۆژی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی بەردەوام دەبێت.
سەرهات ئەرەن پەرلەمانتاری دەم پارتی شاری ئامەد، باسی لە پیلانگێڕی نێودەوڵەتی و دابڕانی بە ئەنفەستی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرد و سەرنجی بۆ هۆکارە کۆمەڵایەتی و مێژووییەکانی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ڕاکێشا و وتی: "وەک دەزانرێت لە کۆتایی شەڕی جیهانی یەکەمدا جوگرافیای کورد لەلایەن هێزە هەژمونییەکانەوە بەسەر چوار وڵاتدا دابەشکرا و کورد لەژێر دەسەڵاتی چوار وڵاتی جیاوازدا مایەوە. هەوڵی ئاسمیلەکردنی تەواوەتی کورددرا، بۆ ئەوەی لەڕووی کولتوورییەوە پاکتاو بکرێت و کورد بەتەواوی لەناوببەن بۆ ئەمەش سیاسەتێکی سیستماتیکی بەڕێوەبراوە، کورد هەمیشە لە ڕەوتی مێژوودا گۆشەگیر بووە، ئازادی و مافە سەرەتاییەکانی وەکوو گەلێک هەمیشە بە گۆشەگیری و کۆمەڵکوژی وڵام دراونەتەو".
پیلانی نێودەوڵەتی هێرشە بۆ سەر دەستکەوتەکانی کورد
ئەرەن لە درێژەی قسەکانیدا ڕایگەیاند کە لە مێژوودا کورد هەمیشە بەرەنگاری سیاسەتەکانی ئاسمیلەکردن و لەناوبردنی دەوڵەت بووەتەوە و وتی: "بە دڵنیاییەوە ئەم خۆڕاگرییە لە شێخ سەعیدان تا دێرسیم، زیلان، ئاگری و کۆچگیری بەردەوام بووە. تێکۆشانی کورد دژی سیاسەتە قڕکارییەکان هەمیشە بەردەوام بووە، زۆرێک لەوانە لە ساڵانی نەوەدەکاندا دەیانویست بە تەواوی گەلی کورد قڕبکەن، بەڵام کورد لە خۆڵەمێشەکەیەوە سەر لەنوێ سەری هەڵدایەوە، گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا گەیشتە ئاستێکی بەرچاو بۆ ئایندە گەورەترین ئەکتەری ئەم مۆدێلە بێ گومان بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالانە، هێزە هەژموونەکان دەیانویست بە پێی بەرژەوەندی خۆیان کورد بە تەواوی لەناوببەن، بۆیە پەنایان بردەبەر پیلانی نێودەوڵەتی. بەڕێز ئۆجالان لە لایەن هێزە هەژمونییەکانەوە وەک کەسێکی مەترسیدار ناسێندرا، چونکە پارادایمی ئازادی بۆ گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێشکەشی گەلان کردبوو. مەبەستی سەرەکی ئەم پیلانگێڕییە لە ناوبردنی دەستکەوتەکانی کورد بە هێرشکردن بۆ سەر تێکۆشانیان بوو".
میکانیزمی جێبەجێکردن و کۆنترۆڵکردن لە دژی تورکیا بەکار ناهێندرێن
ئەرەن ڕاگەیاند لە ڕێگەی گۆشەگیری ڕەهای سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پیلانگێڕی نێودەوڵەتی بەردەوامە و وتی: "بەڕێز ئۆجالان سەرەڕای مەرجەکانی گۆشەگیریی ڕەها بیرۆکە بەنرخەکانی لەگەڵ جیهاندا هاوبەش کرد کە بە دانوستان و سیاسەتی دیموکرتیک ئاشتییەکی بە کەرامەت دەپارێزێ ئاشتییەک کە گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بتوانن پێکەوە بژین، بۆیە خودی ئەم بیرۆکەیە بە مەترسیدار دادەنرا، لەبری دەوڵەت نەتەوە، چونکە عەبدوڵا ئۆجالان مۆدێلێکی خستەڕوو بۆ ئەوەی گەلان پێکەوە بژین، ئەمە هیوایەک بوو بۆ گەلان، پیلانگێڕی نێودەوڵەتی بەردەوامە، ئێمە ڕووبەڕووی دەبینەوە، نابێت هیچ کەسێک بە درێژایی تەمەنی زیندانی بکرێت، هەموو مرۆڤێک هیوای ئەوەی هەیە ڕۆژێک ئازاد ببێت. سەرەڕای ئەم بڕیارە، تورکیا دەڵێت دان بەو بڕیارەدا نانێت و گۆڕانکاری لە جێبەجێکردنیدا ناکەین. سەرەڕای ئەمەش، ئەوروپا بێدەنگە، ئەمەش ئەوە دەردەخات کە پیلانگێڕی نێودەوڵەتی هێشتا بەردەوامە. لیژنەی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر بەڕێز ئۆجالان بڕیاریدا کە "دەبێت دەستبەجێ دەرفەتی چاوپێکەوتنەکانی لەگەڵ پارێزەرانیدا بێتە ئاراوە" تورکیا تەنانەت دان بەو بڕیارە نانێت بەڵام لەدژی تورکیا میکانیزمی کۆنترۆڵکردن و جێبەجێکردنی بەکارناهێنێت.
بانگەوازی بۆ بەشداری لە ڕێپێوانی ئازادی کرا
نوێنەری پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان، سەرەنجی بۆ هەڵمەتی دژی گۆشەگیری دا و وتی: "لە زیندانەکاندا مانگرتن لە خواردن بەرێوەدەچێت، لە هەمان کاتدا دایکانمان لە ئیشکگریی دادپەروەریدان. یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی ئەم مانگرتنانە لە خواردن چارەسەرێکی دیموکراتیکی پرسی کوردە و ئازادی جەستەیی بەڕێز ئۆجالان، یان ئەم کێشەیە چارەسەر دەبێت یان کۆماری سەد ساڵە کە ئەم کێشەیەی چارەسەر نەکردووە، بەسەریدا دەڕوخێت پارچە دەبن، زۆرێک لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، نووسەران، ڕۆشنبیران، هونەرمەندان و زیاتر لە هەزاران پارێزەر لە تورکیا بۆ کۆتاییهێنان بە گۆشەگیریی سەر بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان و مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی درێژە بە تێکۆشان دەدەن. من بانگی هەرکەسێک دەکەم کە بەشداری ڕێپێوانی گەورەی ئازادی ببن کەلە یەکی مانگی شوبات دەست پێدەکات و تا ١٥ی شوبات بەردەوام دەبێت".