یاردم: کرێکاران باجی قەیرانەکە دەدەن
سکرتێری کاروباری ناوەندی ژنانی ئەیتم-سەن سیمگە یاردم رایگەیاند کە بەهۆی تێچوونە لەرادەبەدەرەکانی دەسەڵات و سیاسەتی ئابووری هەڵەوە، کرێکارانی باجی دۆخەکە دەدەن.
سکرتێری کاروباری ناوەندی ژنانی ئەیتم-سەن سیمگە یاردم رایگەیاند کە بەهۆی تێچوونە لەرادەبەدەرەکانی دەسەڵات و سیاسەتی ئابووری هەڵەوە، کرێکارانی باجی دۆخەکە دەدەن.
سکرتێری کاروباری ناوەندی ژنانی ئەیتم سەن سیمگە یاردم رەخنەی لەوەگرت کە داهاتوو کرێکاران بەستراوەتەوە بە بەڵێنەکانی هەڵبژاردن و وتی، "ئەو بودجەیەی بۆ شەڕ تەرخان دەکرێت بەردەوام زیاد دەکرێت. بەڵام کرێکاران پەراوێز دەخرێن و بە نەبوو دادەندرێن".
یاردم قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات کرد و باسی لەوەکرد کە بە هۆی شێوازەکانی بەڕێووەبەری و سیاسەتی ئابووری دەسەڵاتەوە، قەیرانێکی قورسی ئابووری لەئارادایە و ئەوەی خستەڕوو کە رێگەی رزگاربوون لە قەیران، قەیرانەکەی دژوارتر کردووە. یاردم باسی لەوەکرد، "مەکترین مووچەی کرێکاران لە ئاستی نزمترین مووچەدایە و موچەی کەمیش بووە بە مووچەی گشتی. بە تایبەتی لە گەورەشارەکان کرێی نیشتەجێبوون، هاتووچۆ، خواردن بۆ کرێکاران بووتە کێشەی سەرەکی. قۆناغی قەیرانی هەمەلایەش دوای هەڵبژاردن بە شێوەیەکی دژوار بەردەوامە".
یاردم باسی لەوەکرد کە کرێکارانی جەماوەری مووچەیەک لە ئاستی برسێتی و مەمرە و مەژییان هەیە.
سیمگە یاردم ئەوەشی خستەڕوو کە بودجەی پێویست بۆ شەڕ تەرخان دەکرێت، بەڵام کرێکاران رۆژ لەدوای رۆژ هەژارتر دەبن، ئۆباڵی ئەوەش لە ئەستۆی دەسيڵاتە و وتی، "دەبێت کرێکارانی جەماوەری هاوکاری چاودێری کۆمەڵایەتیان پێبگات و موچەکانیان لە سەرووی ٣٥ هەزار لیرەوە بێت. سەردان و چاوپێکەوتنەکان کە بۆ دۆخی ٢٠٢٤ ئەنجامدراون دەبێت بۆ ساڵی ٢٠٢٥یش کاری پێبکرێت".
یاردم هێمای بۆ ئەوەس کرد کە لەپێناو بەدەستهێنانی مافەکانیان ئەوان تێکۆسانی رێکخراوەیی خۆیان بەگوڕتر دەکەن.
هـ . ب