ئاسەوارێکی مێژووی لە ئەڵمانیا دۆزرایەوە
ڕاگەیاندرا لە ماڵێکی ئەڵمانیادا ئاساوارێکی مێژووی چەند هەزار ساڵە دۆزاوەتەوە، گریمانەی ئەوە دەکرێت ئەو شوێنەوارە مێژوویە لە مۆزەخانەی سوریا دزرابێت.
ڕاگەیاندرا لە ماڵێکی ئەڵمانیادا ئاساوارێکی مێژووی چەند هەزار ساڵە دۆزاوەتەوە، گریمانەی ئەوە دەکرێت ئەو شوێنەوارە مێژوویە لە مۆزەخانەی سوریا دزرابێت.
پۆلیسی ئەڵمانیا ڕایگەیاند لە خانوویەکی تایبەتدا، ئاسەوارێکی مێژووی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان دۆزیوەتەوە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردوە لە بارەوە.
ئەفسەرێکی پۆلیسی شاری بادن-وەتەنبێرگ لە باشوری ئەڵمانیا، باسی لەوەکرد کاتێک زانیویانە پارچە ئاسەوارێکی مێژووی دێرینە شاری عیبەی سوریا، لە لەدەستی هاوڵاتیەکدایە، دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردوە. بەڵام ناوی ئەو هاوڵاتیە ئاشکرا نەکراوە.
ئاسەواری دێرینە شاری عیبەی سوریا کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ٢٣٥٠ و ٢٢٥٠ پێش زاین، بۆ شوێنەوار ناسان گرنگیەکی تایبەتی هەیە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "دوای لێکۆڵینەوەکان ئەوە ئاشکرابوو، ئەم ئاساوارە مێژوویە، دوای دزرانی لە مۆزەخانەی ئیدلیب، بە شێوەیەکی نایاسایی هێنراوەتە ئەڵمانیا".
هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە لە درێژەی لێکۆڵنیەوەکەدا پارچەیە ئاساوارێکی دێرینی سەر بە شارستانێتی میسری کۆنیش دۆزراوەتەوە.
لە سوریا لە پێش ساڵی ٢٠١١ قاچاخ چێتی بە ئاسەوارە دێرینەکانەوە دەکرا، بەڵام داوای داگیرکارییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و دۆخی شەڕ قاچاخ چێتی و دزینی ئاسەوارە دێرینەکان زیاتربووە.