ئایدار: پێویستە هەموو کەسێک دەنگ بە پارتی چەپی سەوز بدات

زوبەیر ئایدار بۆ حسابپرسین لە فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە بانگەوازی لە دەنگدەرانی دەرەوەی وڵات کرد کە دەنگی خۆیان بە پارتی چەپی سەوز بدەن.

زوبەیر ئایدار ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەنەکە لە رێگەی ئاژانسەکەمانەوە بانگەوازی لە لوردستانیان و دۆستەکانیان کرد کە لە ئەوروپا دەژین کە بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان.

ئایدار باسی لەوەشکرد، کە پرۆسەیەکی گرینگ لە وڵاتدا هەیە و وتی، " لە ئەوروپا و وڵاتانی دیکەی جیهان، ئێمە لەم پرۆسەیەداین. دوێنێ لە زۆرێک لە وڵاتان دەنگدان دەستیپێکرد، ئێمە لە زۆر وڵاتدا خەڵکمان هەیە. بەڵێ ئێمە لێرەین، بەڵام بەشێک لە ئێمە لە وڵات و خاکی خۆماندایە، ئەو ڕووداوانەی لەوێ ڕوودەدەن ڕاستەوخۆ کاریگەرییان لەسەر ئێمە هەیە، بۆیە ئەنجامە ئەرێنییەکان یان نەرێنییەکان کاریگەریان لەسەر ئێمەیە. لەم هەڵبژاردنەدا دەبێت گەلەکەمان لە ئەوروپا هەڵوێستی خۆی نیشان بدات. نابێت بگۆترێت 'ئێمە گرنگی پێنادەین'، 'ئێمە لێرە دەمێنینەوە' نیشان بدرێت."

' بە دەنگی خۆمان پێویستە تۆڵەی کۆمەڵکوژیەکان بکەینەوە'

زوبەیر ئایدار لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئەم رژێمە کە دژی ئێمەیە، ڕژێمێکی دیکتاتۆر و فاشیستە، ئەو ڕژێمەی کە ئەردۆغان سەرۆکایەتی دەکات چەندین ساڵە خوێنی ئێمە دەڕژێت و دەمانکوژێت. بەتایبەتی لە ٨ ساڵی ڕابردوودا واتا لە ساڵی ٢٠١٥ەوە لە باکوور ، ڕۆژاوا و باشووری کوردستان هەموو کوردستانیان کردووە بە گۆمی خوێن، گەنجەکانمان، گەلەکەمان، بە زیندووی لە ژێرزەمینەکاندا سووتێنراون، چەکی کیمیایی دژی گەلەکەمان بەکاردەهێنن، عەفرین و سەرێکانی ئێمەیان هەڵوەشاندەوە و ئازارێکی زۆریان بە گەلەکەمان چەشتووە، ئاکەپە و ڕژێمی ئەردۆغان بەرپرسیارن لەم کۆمەڵکوژی و وێرانکارییە، بۆیە ئەمڕۆ ڕۆژی تۆڵەسەندنەوەیە، دەبێت بە دەنگی خۆمان، بە ئیرادەی خۆمان تۆڵە بکەینەوە.

'دەنگەکانی ئەوروپا یەکسەر کاریگەری هەیە'

ئایدار باسی ئەوەشی کرد: "ئامانجی یەکەممان لێپرسینەوە لەم دەسەڵاتە، تۆڵەسەندنەوەیە. ئامانجی دووەممان پشتیوانیکردنی هاوپەیمانی رەنج و ئازادیە کە کوردستانیان و دۆستەکانیان پێکیان هێناوە و ئەم هاوپەیمانێتییە بە بەهێزی دەچێتە پەرلەمان. لە هەڵبژاردنی پێشوودا بینیمان کە لە ئەوروپا ئێمە یەکەمین لایەن بووین لەو شوێنانەی کە چووینە دەنگدان، بەڵام لەو شوێنانەی کە نەچووینە دەنگدان دەنگمان زۆر کەم بوو، بۆیە نابێت ئەوە لەبیر بکرێت کە دەنگدەران لە ئەوروپا بەشداریان لە سەرکەوتنی پەرلەمانتاراندا کرد لە زۆر شوێن. بۆ نموونە لە کۆجائەلی پەرلەمانتاران بە دەنگی ئەوروپا سەرکەوتن. دەنگدانەکەمان یەکسەر کاریگەری لەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەبوو."

زوبەیر ئایدار لە درێژەی قسەکانیدا وتی "داوا لە گەل و دۆست و هەڤاڵانمان دەکەین کە لێپرسینەوە لەم دەسەڵاتە بکەن؛ بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و دەنگ بە پارتی چەپی سەوز بدەن".

ف.ق