ئازادکردنی زیندانییەکی سیاسی بە هۆی ئەوەی پەشیمان نابێتەوە جارێکیتر دواخرا

زیندانییەکی سیاسی لە باکووری کوردستان بە ناوی عاسم دەمیر کە زیاتر لە ٣٠ ساڵە لە زینداندایە و ماوەی زیندانی کردنەکەی تەواو بووە، بۆ دووەم جار بە پاساوی ئەوەی "پەشیمان نییە" رێگری لە ئازادکردنی گیرا.

عاسم دەمیر تەمەن ٦٦ ساڵ کە لە ساڵی ١٩٩٢ەوە بە بانگەشەی "هەوڵدان بۆ تێکدانی یەکێتی و یەکپارچەیی دەوڵەت" لە زینداندایە، سەرباری تەواوبوونی ماوەی سزاکەی بەڵام ئازاد ناکرێت.

دەمیر بە هۆی ئەوەی سەپاندنی "پەشیمانبوونەوە"ی رەتکردووەتەوە بە بڕیاری لیژنەی چاودێری کارگێڕیی زیندانی ئەسپیەی گیرەسون بۆ جاری دووەم ئازادکردنەکەی بۆ ماوەی سێ مانگی دیکە دواخراوە.

دەمیر لە ٢٦ی کانونی یەکەمی ١٩٩٢ زیندانی کرا، دواتر ٢ ساڵ لە زیندانی موش، ١٣ ساڵ لە زیندانی دیلۆک، ٥ ساڵ لە زیندانی میدیاد، ٨ ساڵ لە زیندانی ئۆردوو زیندانی کرا  و ساڵی ٢٠٢١ گواسترایەوە بۆ زیندانی جۆری ئێڵی ئەسپیەی گیرەسون. دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوودا ئازادکردنەکەی بەهۆی ئەوەی ئەوەی 'پەشیمان نابێتەوە' بۆ ماوەی سێ مانگ دواخرا، لە مانگی حوزەیراندا جارێکیتر و بەهەمان بیانوو ئازادکردنەکەی بۆ ماوەی سێ مانگی دیکە دواخرا.

هـ . ب