"ئازادی چاند و هونەر بە ئازادی ڕێبەر ئاپۆ پێکدێت"
تەڤ-چاندی ئەوروپا و کەوانی زێڕینی ئەوروپا بە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی ڕایانگەیاند، بە هەموو هێزی خۆیانەوە پشتگیری لە هەڵمەتی ئازادی بۆ ڕێبەری گەلی کورد دەکەن.
تەڤ-چاندی ئەوروپا و کەوانی زێڕینی ئەوروپا بە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی ڕایانگەیاند، بە هەموو هێزی خۆیانەوە پشتگیری لە هەڵمەتی ئازادی بۆ ڕێبەری گەلی کورد دەکەن.
هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسیی بۆ پرسی کورد" لە ١٠ ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد و ڕۆژ بە ڕۆژ گەشتر دەبێت. تەڤ-چاندی ئەوروپا و کەوانی زێڕینی ئەوروپا بە ڕاگەیاندراوێک بەشداربوونی خۆیان لە هەڵمەتی ئازادی ڕاگەیاند. لە ڕاگەیاندراوەکەدا شەهیدانی "ناتوانن ڕۆژەکەمان تاریک بکەن" یادکرانەوە.
ڕاگەیاندراوەکە لەلایەن هونەرمەند بەرماڵ چەم خوێنرایەوە، سەرەتا ئاماژەی بە سیستەمی گۆشەگیری و ئەشکەنجەی ئیمراڵی کرد، دووپاتی کردەوە، ئەم سیستەمە گرێدراوە بە کۆڵۆنیاڵیزەکردن و قڕکردنی سەد ساڵە لەسەر کوردستان، لێرەوە ڕژێمی قڕکەری ئیمراڵی نەوەک هەر لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، بەڵکو بەسەر تەواوی گەلانی کوردستان و تورکیا و مرۆڤایەتی سەپێنراوە. گوتی: " هیچ پێوەرێکی ئەخلاقی و یاسایی پەیڕەو ناکرێت. ئەو سیستەمەی کە هەموو ساتێک ئەشکەنجە دەدات، ئیتر قبوڵکراو نییە، لە زیاتر لە ١٠٠ شاری جیهان، زۆر کەسێتی دیموکرات و ئازادیخواز، دژی ئەم سیستەمە دەنگیان هەڵبڕیوە و هەڵوێستی ڕوونیان پیشانداوە".
پاشان، ئاماژەی بەوە کرد، پێویستە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دیدار لەگەڵ پارێزەران و بنەماڵەکەی ئەنجام بدات، گوتی: " بۆ ئەوەی ڕۆڵی سیاسی خۆی بگێڕێت لە چارەسەرکردنی کێشەکانی کورد و ڕۆژهەڵاتی ناوین، پێویستە لە چاڵی ئیمراڵی دەربچێت. چارەسەری سەرەکی بۆ ئارامکردنەوەی جوگرافیای ڕۆژهەڵاتی ناوین و کوردستان، هەروەها ئازادکردنی چاند و هونەری کورد، بە ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ پێکدێت".
لەکۆتاییدا، چەم سڵاوی لە هەڵمەتی ئازادی کرد و گوتی: "وەک تەڤ-چاند و کەوانی زێڕینی ئەوروپا، بە هەموو هێزمانەوە پشتگیری لە کەمپەینی نێونەتەوەیی بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد، دەکەین. بە خەبات و چالاکییە چاند و هونەرییە بەردەوامەکانمان، ئەم هەڵمەتە پێشدەخەین. بەم بۆنەیەوە، بانگەواز لە هەموو کەسێک دەکەین کە دڵی بۆ ئاشتی و ئارامی و دیموکراسی و ئازادی لێ دەدات، خاوەندارێتی لە هەڵمەتی ئازادی بکەن و پێشی بخەن".