ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی هه‌ده‌په‌یی ده‌ستگیركران

ئه‌ندامانی هه‌ده‌په‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی ئاكده‌نیز به‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ ده‌ستگیركران.

ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په‌) به‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی له‌ شاره‌وانی ئاكده‌نیزی مێرسین بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی قه‌رزكردن قسه‌بكه‌ن، به‌ ئۆپراسیۆنی پاكتاوی سیاسی ده‌ستگیركران.

زانرا كه‌ ئۆپراسیۆنی پاكتاوی سیاسی له‌لایه‌ن داواكاری گشتیی كۆمارییه‌وه‌ به‌ بانگه‌شه‌ی "ئه‌ندامبوون له‌ رێكخراو" و پڕۆپاگه‌نده‌ی "رێكخستنی تیرۆر" ده‌ستیپێكراوه‌. له‌و هه‌ڵكوتانه‌دا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی ئاكده‌نیز و هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په‌ی ناوه‌چه‌كه‌ به‌دریه‌ كوشیش له‌ نێوانیاندا له‌ باره‌ی ٣١ كه‌س بڕیاری ده‌ستگیركردن دراوه‌. له‌ هه‌ڵكوتانه‌كه‌ ماڵه‌كان شێوێنران.

له‌گه‌ڵ هاوسه‌رۆكی ناوچه‌ به‌دریه‌ كوش، ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی ئاكده‌نیز نوران ئاسڵان، محه‌مه‌د بیتكین و عه‌لی تانریڤه‌ردیش له‌ نێویاندا ٢٠ كه‌س ده‌ستگیركران و ئه‌وانیان گواسته‌وه‌ بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ناوچه‌كه‌.

زانرا كه‌ پۆلیسه‌كان له‌ هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر ماڵاندا پاككه‌ره‌وه‌یان داناوه‌.

ئه‌وه‌ی سه‌رنجڕاكێشه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌م ئۆپراسیۆنی گرتنه‌ به‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی شاره‌وانی كراوه‌. پڕۆژه‌ی قه‌رزكردن به‌ر له‌ ئێستا خرابووه‌ به‌ر باس و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی هه‌ده‌په‌ ده‌نگی نه‌خێریان پێدابوو.

هـ . ب