ئه‌و گه‌نجانه‌ی له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ئه‌شكه‌نجه‌درابوون، زیندانی كران
له‌ئه‌ده‌نه پۆلیسه‌كان هه‌ر یه‌ك له ئه‌یوب شه‌ندور و ئایدن چه‌كینیان ئه‌شكه‌نجه‌دا و دواتر هه‌ردوو گه‌نجه‌كانیان ده‌ستگیركرد.
له‌ئه‌ده‌نه پۆلیسه‌كان هه‌ر یه‌ك له ئه‌یوب شه‌ندور و ئایدن چه‌كینیان ئه‌شكه‌نجه‌دا و دواتر هه‌ردوو گه‌نجه‌كانیان ده‌ستگیركرد.
پۆلیسه‌كان دوێنێ سه‌رله‌به‌یانی له گه‌ڕه‌كی شاكرپاشای سه‌یحانی ئه‌ده‌نه ئۆپراسیۆنێكی پاكتاوكردنی سیاسیان ئه‌نجامدا. له هه‌ڵكوتانه‌كه‌دا ئه‌یوب شه‌ندور و ئایدن چه‌كین ده‌ستگیركران. له‌كاتی هه‌ڵكوتانه‌كه‌دا پۆلیسه‌كان به قۆناغی چه‌ك له‌سه‌ری شه‌ندوریاندا و سه‌ریان شكاند. ئه‌وه‌ش راگه‌یه‌نرا كه شه‌ندور راپۆرتی لێدانه‌كه‌ی وه‌رگرتووه و ئه‌و له‌باره‌ی پۆلیسه‌كانه‌وه سكاڵای تۆمار كردووه.
دوای پرۆسه و رێكاره‌كان له ئاسایش شه‌ندور و چه‌كین ره‌وانه‌ی دادگای ئه‌نقه‌ره كران. له داواكاری گشتی به بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی ‘ئه‌ندامی رێكخراون‘ و ‘به‌ناوی رێكخراوه‌وه جوڵاونه‌ته‌وه‘ شه‌ندور و چه‌كین ره‌وانه‌ی ده‌سته‌ی سزای سولحی ئه‌نقه‌ره كران و له‌وێ زیندانی كران.
هـ . ب