یەکێتیی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان (یەجەوەکە) کە ١٧ی ئەیلول بە راگەیەندراوێک دامەزراندنی خۆی راگەیاند، باسی لەوەکردووە کە ژمارەیەک چالاکیان ئەنجامداوە.
بە گوێرەی راگەیەندراوەکە؛
"لەناوچەی ئارتوکلوی مێردین کامێرایەتی حەراری چاودێری لەناوبراوە.
لە گەڕەکی کۆییچی وان لە بەرامبەر ئۆتۆمبێلێکی پۆلیس بە مۆلۆتۆف چالاکی ئەنجامدراوە.
لەناوچەی بەیوغڵوی ئیستەنبوڵ لە دژی بازرگانانی فاشیستی ماددەی هۆشبەر کە سەر بە مەهەپەن و خۆیان وەک 'بۆیونلار' دەناسێنن چالاکی ئەنجامدرا.
لە گەڕەکی کایاپناری ئامەد دەستنیشان کرا کە لە دوکانێکی وردەواڵەفرۆشی ماددەی هۆشبەر دەفرۆشرێت، لە دژی دوکانەکە چالاکی ئەنجامدرا".
هـ . ب