ریاز عه‌بدولئه‌میر حلفی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستیی گشتی لە وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایگەیاندوە: "وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كاروانێكی نوێی ڤاكسینی سینۆفارمی چینی وه‌رگرتوه، كه بڕه‌كه‌ی ملیۆنێك ژه‌مه و كاریگه‌ریی باشی له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌رگریی جه‌سته هه‌یه".
باسی لەوەشکردوە، "ئەو بڕە ڤاكسینەی گەیشتووەتە بەغدا، دەست بەدابەشكردنی دەكرێت بەسەر سەرجەم پارێزگاكان و هەرێمی كوردستانیشدا، بۆئەوەی هاوڵاتیان لەرێگەی بنكە تەندروستیەكانەوە بتوانن بەكاری بهێنن و دووربن لەمەترسیەكانی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا".
لە لایەکی ترەوە عه‌لی به‌له‌داوی، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای گشتی بۆ به‌بازاڕكردنی ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی له‌وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراقڕایگهیاندوه، ”گرێبه‌ستی دابینكردنی ٣٦ ملیۆن ژه‌م ڤاكسینی كۆرۆنایان له‌گه‌ڵ ووڵاتی چین كردوه، له‌ماوه‌ی رابردووش‌دا سێ كاروان ڤاكسینمان به‌ده‌ست گه‌یشتوه، كه كۆی گشتی یەک ملیۆن و ٧٥٠ هەزار ژەمە ڤاکسین بوون".
به‌گوێره‌ی دواین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق، تا ئێستا پێنج ملیۆن و ١٥٤ هه‌زار و ٨٦١ كه‌س لە عێراق ڤاكسینیان وه‌رگرتوه.
ژ.ت