ئەکین جەرەن دۆغرواک لە ٢٠هەمین ساڵیادی شەهیدبوونی یادکرایەوە

شەهید ئەکین جەرەن دۆغرواک لە ٢٠هەمین ساڵیادی شەهیدبوونی لەسەر مەزارەکەی یادکرایەوە.

ئەکین جەرەن دۆغرواک (ئامارا) کە لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە باشووری کوردستاندا شەهید بوو، لە ٢٠هەمین ساڵیادی شەهید بوونی لەسەر مەزارەکەی لە گۆڕستانی کارشیاکایا یادکرایەوە. 

لە مەڕاسیمی یادکردنەوەکەدا بنەماڵەکەی، پەرلەمانتارانی دەم پارتی جۆرج ئەسلان و محەمەد زەکی ئیرمەز، بەڕێوەبەرانی ڕێکخراوەکانی دەم پارتی ئەنقەرە بەشداربوون. 

هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی ئەنقەرە فاتن کانات، ئەکین جەرەنی یادکردەوە و ئاماژەی بە ڕەنجی ئەکین بۆ تێکۆشانی ئازادی و ئاشتی کرد. 

هەروەها باوکی ئەکین نوسرەت دۆغرواک ئاماژەی بەوەدا کە کچەکەی لە تەمەنێکی زۆر گەنجییدا بۆ تێکۆشانی گەلەکەی بە ڕێکەوتووە.   

چالاکییەکە بە دانانی گوڵی بەیبوون لەسەر گۆڕی ئەکین جەرەن کۆتایی هات.