ئەنگین بابایگیت بەڕێووەبەری دەبەپە دەستگیرکرا
ئۆهەدە رایگەیاند کە ئەندامی دەبەپە ئەنگین بابایگیت کە زانیاری لەبارەیەوە نازانرێت، دەستگیرراوە و رایگەیاند، "رێگری لە دیداری ئێمە دەکرێت، ئێمە نیگەرانی سەلامەتی ئەون".
ئۆهەدە رایگەیاند کە ئەندامی دەبەپە ئەنگین بابایگیت کە زانیاری لەبارەیەوە نازانرێت، دەستگیرراوە و رایگەیاند، "رێگری لە دیداری ئێمە دەکرێت، ئێمە نیگەرانی سەلامەتی ئەون".
کۆمەڵەی یاساناسانی ئازادیخواز (ئۆهەدە) رایگەیاند، کە ئەندامی ئەنجومەنی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) ئەنگین بابایگیت بە شێوەیەکی چەتەگەرایانە لە فرۆکەخانەی ئیستەنبوڵ رفێندرا و دەستگیرکرا.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "هەرچەندە پرسیارمان لە بنکەی ئەمنی ناو فرۆکەخانە و بەڕێوەبەرایەتی ئەمنیەتی ئیستەنبوڵیش کرد، بەوە وەڵاممان درایەوە کە دەستبەسەر نەکراوە. لە ١٩-٠٩-٢٠٢٣ دا بەڕێوەبەرایەتی ئەمنیەتی ئیستەنبوڵ دانی بەوەدا نا کە دەستگیرکراوە. سەرباری ئەوەی هیچ بڕیارێک بۆ قەدەغەکردنی دیدار لەگەڵ پارێزەران لەئارادا نەبوو، بەڵام رێگریمان لێکرا کە بتوانین چاومان پێی بکەوێت".
ئۆهەدە رایگەیاند کە بەهۆی ئەو پێشێلکارییەوە سکاڵا تۆمار دەکەن و ئەوەشی خستەڕوو، "ئێمە نیگەرانین لە سەلامەتی گیانی موەکیلەکەمانەوە کە لە ئێوارەی دوێنێوە هیچ هەواڵێک لەبارەیەوە نازانرێت".
هـ . ب