لقی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ لە ئەنقەرە (ÎHD) سیمینارێکی ڕێکخست بە ناونیشانی «سیاسەتی گۆشەگیریی لە دوێنێوە تا ئەمڕۆ». سیمینارەکە لە بارەگای سەرەکی سەندیکای کارمەندانی شارەوانییەکان و خزمەتگوزارییە خۆجێیەکان لە توم گرێدرا. چەند لافیتەیەک بەرزکرابوونەوە و لەسەریان نوسرابوو «با سیاسەتی گۆشەگیریی کۆتایی بێت» و «با بەندکراوە نەخۆشەکان ئازادبکرێن». سیمینارەکە بە ئامادەبوونی کاندیدی پارتی چەپی سەوز لە هەرێمی سێیەمی ئەنقەرە، عەلیشان شاهین و پارێزەرانی سەندیکای پارێزەران بۆ ئازادی و ئەندامانی سەندیکا و خوێندکارانی زانکۆ، بەڕێوەچوو.
پارێزەر کازم بەیرەکدار قسەی کرد و گوتی، گۆشەگیریی هێرشێکە بەئامانجی وێرانکردنی تایبەتمەندییە مرۆییەکان، پاشان مێژووی گۆشەگیریی گێڕایەوە.
هەروەک لە سیمینارەکەدا، پارێزەری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ئۆزگور ئەرۆڵ قسەی کرد، ئاماژەی بەوە کرد ئۆپەراسیۆنەکانی ئامەد هێشتا بەردەوامن. ئەرۆڵ ڕوونی کردەوە، زیندانی ئیمراڵی تاکە نموونەیە لە تورکیا و ئەوروپا کە کەس ناتوانێت سەردانی بکات، گوتی: «لە ڕۆژی دامەزراندنی ئیمراڵییەوە تا ئێستا، لەماوەی ٢٤ ساڵدا ڕێگەیەکی نوێیان بۆ بەڕێوەبردنی شوێنەکە پەرەپێداوە، لەڕێگەی ئەزموون و پیادەکردنەکانەوە. لە ئیمراڵی یاسا گشتییەکان جێبەجێ نەکراون. هەر پێنج کەسەکەی ئەوێ هەریەک خراوەتە زیندانێک. لە هەفتەیەکدا تەنها چوار ڕۆژ بۆ ماوەی کاتژمێرێک دەتوانن قسە بکەن. لە ساڵی ٢٠٠٩، ئەم شێوازە زیندانە ڕێپێدراو نەبوو. ئەو سیستەمەی ئێمە لە هەموویان زیاتر دژی دەوەستاینەوە لە تیپی (F) بوو. لە ساڵی ٢٠٠٥، بەندێکی نوێ زیادکرا «دەتوانین دەست بەسەر دیکۆمێنت و زانیاریی پارێزەراندا بگرین» وەک گومانێک پەیوەست بە هەبوونی کۆبوونەوە لەگەڵ پارێزەران. لەوکاتەوە ئەمە چۆتە بواری جێبەجێکردن و ئێستا کۆبوونەوەکان لەلایەن ئەفسەرەکانەوە تۆمار دەکرێن. لەم گۆشەنیگایەوە، یاساکان بەوپەڕی سەراپاگیرییەوە شرۆڤە کران. ئەم پیادەکردنە لە ساڵی ٢٠٠٥ ـەوە بەردەوام بوو تا ساڵی ٢٠١٦. هەموو کۆبوونەوەکان تۆمارکران. بۆ ماوەی ١٠ ساڵ ویستمان ئەمە بۆ ڕای گشتی دیموکراتیک شیبکەینەوە. گوتیان «کەسێکی ئاوارتە و زیندانێکی ئاوارتەیە». لەگەڵ دەرچوونی یەکەم بڕیارنامەی پاش ١٥ ی تەمموز، ڕێخۆشکرا بۆ تۆمارکردنی هەموو کۆبوونەوەکانی نێو زیندانەکانی تورکیا. واتە تەنها ئیمراڵی نییە. ئەو سیستەمەی پێش چەند ساڵ لە ئیمراڵی دامەزرا، ئێستە لە هەموو زیندانە توندەکان کارایە. ئێستە ئەم سیستەمی گۆشەگیرییە بەسەر هەموو کۆمەڵگەدا دەسەپێنرێت».
ئەرۆڵ ڕایگەیاند، بەوردی چاودێری ڕاپۆرتەکانی کۆمیتەی ئەوروپی دژی ئەشکەنجە (CPT) دەکات پەیوەست بە ئیمراڵی، گوتی: «نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئەمەیە، وەک دامەزراوەی لیبراڵ، مژارەکە تەنها وەک پاراستنی تاکەکەسێک وەردەگیرێت. بۆیە ئەم دامەزراوانە لاوازبوون. لێرەدا، نموونەی جەزیر و سلۆپی دەبینین. ئەوان گوتیان: هێزی پێویستمان نییە بۆ ئەوە».
ئەرۆڵ لە درێژەی قسەکانی گوتی: «لە ٢٧ ی تەمموزی ٢٠١١، دەرگای ئیمراڵی بەڕووی پارێزەران داخرا. پاش ٨ ساڵ، پاش مانگرتن لە خۆراک، ڕێگەدرا پارێزەران بۆ ماوەی ٥ ڕۆژ سەردانی موەکەلەکانیان بکەن. لە ئاداری ٢٠٢٠ ـەوە، بنەماڵەکان ناتوانن کۆبوونەوە بکەن، هیچ زانیارییەکیان پێ ناگات و پەیوەندییان پێوە ناکەن. لە ساڵی ٢٠٢١، دوایین گفتوگۆی تەلەفۆنی ئەنجامدرا. گەر دەتانەوێت بزانن لەماوەی ٣_٤ ساڵدا چیمان بەسەردێت، پێشنیار دەکەم بڕواننە ئیمراڵی. تا بزانن ئەم ڕژێمە چۆن بە ماوەی ٣_٥ ساڵ سەرسامتان دەکات، بڕواننە ئیمراڵی. لەپاڵ هەموو ئەمانە، گۆشەگیریی هەر قەفەسێکی پۆڵایین نییە لەسەرمان داخرابێت. گۆشەگیریی بەسەر کەسانی ئاسایی ناسەپێت. ئەوەی ژینگەی گۆشەگیریی جیادەکاتەوە، ئەوەی ڕۆڵ وەردەگرێت بەرخۆدانە، تا بەرخۆدان زیاتر بێت، هەوڵی قووڵکردنەوەی گۆشەگیریی پارتی فەرمانڕەوا زیاتر دەبێت. گۆشەگیریی گرنگ نییە، بەڵکو بەرخۆدان گرنگە».
پاشان ڕەنگین ئەرگوڵ قسەی کرد. ئاماژەی بەوە کرد زیندانی هەتاهەتایی سزایەکی دڵڕەقانەیە، هەروەها گوتی: «هەر لە دامەزراندنی یەکەمین کۆماری تورکەوە تا ئێستا، ئەم ڕژێمە کوردی بە دوژمن زانیوە. ساڵی ٢٠٠٢. سزای زیندانی هەتاهەتایی لە دەستووردا جێکرایەوە. یان سزای لەسێدارەدان گۆڕا بۆ ئەم سزایە. وەک دەڵێن، ساڵی ٢٠٠٢ لە دادگای ئەوروپی بۆ مافەکانی مرۆڤ، دۆسییەیەک دژی پەسەندکردنی حوکمی لەسێدارەدان بەرزکرایەوە، بەم چەشنە، تێگەی «مافی ئومێد» هاتە نێو ئەدەبییاتەوە. دادگای ئەوروپی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە دووەمین بڕیار سەر ئۆجالان ویستی بڵێت، لەگەڵ بەخشینی مافی ئومێد بە کەسەکان بۆ ئازادبوون، دەشێت یاساکە کاراتر و سەلامەت تر جێبەجێ بکرێت».
ئەرگوڵ ئاماژەی بەوە کرد پێویستە هەمووان دژی گۆشەگیریی و پێشێلکاریی مافەکان بەرخۆدان بکەین، گوتی: «ئێمە نەگەیشتووین بە ئاستی نائومێدی، گۆڕینی ئەم دۆخە لە ئەستۆی ئێمەیە».
ف.ق