ئێران لەماوەی شەش مانگدا ٣٥٤ کەسی لەسێدارە داوە

بەگوێرەی ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی ئێران، ڕژێمی ئێران لەماوەی شەش مانگی سەرەتای ساڵی ٢٠٢٣، زیاتر لە ٣٥٤ کەسی لەسێدارە داوە.

بەگوێرەی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی ئێران کە بارەگاکەی لە نەرویژە، دەسەڵاتی ئێران لە شەش مانگی سەرەتای ساڵی ٢٠٢٣ زیاتر لە ٣٥٤ کەسی لەسێدارە داوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، ٢٠٪ ی ئەم کەسانە، ئەو بلوجانەن کە دژی ڕژێمی ئێران خۆپیشاندانیان کردووە.

بەگوێرەی ڕێکخراوەکە، ٢٠٦ کەسیان بە تۆمەتی بازرگانی مادەی هۆشبەر لەسێدارە دراون.

لەنێو ئەو کەسانەی لەسێدارە دراون، شەش کەسیان ژنە.

بەڕێوەبەری ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی ئێران لە نەرویژ، مەحمود ئەمیری گوتی: "دەسەڵاتی ئێران لەڕێگەی لەسێدارە دانەوە، دەیەوێت جڤاک بترسێنێت و ڕێگە لە خۆپیشاندانەکان بگرێت".