ئێران تەرمی ٤ کوردە لەسێدارەدراوەکە ڕادەستی بنەماڵەکانیان ناکات
تەرمی گەنجە کوردەکان موحسین مەزڵوم و محەمەد فەرامەرزی و وەفا ئازەربار و پژمان فەتحی کە ڕۆژی دووشەممە لەلایەن دەوڵەتی ئێرانەوە لەسێدارە دران، ڕادەستی بنەماڵەکانیان ناکرێت.
تەرمی گەنجە کوردەکان موحسین مەزڵوم و محەمەد فەرامەرزی و وەفا ئازەربار و پژمان فەتحی کە ڕۆژی دووشەممە لەلایەن دەوڵەتی ئێرانەوە لەسێدارە دران، ڕادەستی بنەماڵەکانیان ناکرێت.
بەگوێرەی میدیاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەرپرسانی ئێران بە بنەماڵەی گەنجەکانیان گوتوە: "چاوەڕێی تەرمەکان مەکەن".
هەمان سەرچاوە ڕایگەیاند، ڕژێمی ئێران تەرمی چوار گەنجەکە کوردەکە لە شوێنێکی نادیار بەخاک دەسپێرێت و بە بنەماڵەکانیان گوتراوە چاوەڕێی تەرمەکانیان مەکەن.
پاش لەسێدارەدانی ٤ کورد، لە چوار پارچەی کوردستان و چەندین وڵاتی جیهان دژی دەوڵەتی ئێران ناڕەزایەتی توند نیشاندرا.