ئێشکگرانی ئازادی: بە ئازادبوونی سەرۆک ئاپۆ، هەموومان ئازاد دەبین

چالاکوانان لە چەند شارێک بەردەوامن لە ئێشکگری دادپەروەری و گوتیان: "ئەگەر سەرۆک ئاپۆ ئازاد بێت، هەموومان ئازاد دەبین".

ئێشکگری دادپەروەری بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە چەند شارێک بەردەوامە.

وان

ئێشکگری دادپەروەری لە وان بە پێشەنگایەتی کۆمەڵەی هاوکاری بنەماڵەی زیندانیان و حکومدراوان (توای دەر) بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ٨٢ ڕۆژە بەردەوامە. لە چالاکییەکەدا درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بژی بەرخۆدانی زیندان" بەرزکرایەوە، بەڕێوەبەر و ئەندامانی دەم پارتی تۆشبای و ئاتۆلیا و چاند و هونەری ئاریەن سەردانی کرا. چالاکییەکە بە سروودی کوردی بەردەوام بوو.

مێردین

ئێشکگری دادپەروەری لە بینای ڕێکخستنی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) لە مێردین بەردەوامە. سروودی بەرخۆدان گوترایەوە. دایکی ئاشتی بە زیندانیەک بە ناوی هۆگر باتۆ، زاهیدە باتۆ کە بەشداری ئێشکگرییەکە وو، ڕایگەیاند کوڕەکەی ٤ ساڵە لە گۆشەیەکی تاکەکەسییە و گوتی: "چالاکییەکەمان بۆ ئازادی سەرۆک ئاپۆیە. ئازادی سەرۆک ئاپۆ، ئازادی هەموو زیندانیان مسۆگەر دەکات. لەم پێناوەدا درێژە بە ئێشکگرییەکە دەدەین".

ئامەد

ئێشکگرییەکەی ئامەد بە پێشەنگایەتی توای دەر ٨٢ ڕۆژە لە بینای دەم پارتی لە ڕێزان بەردەوامە.

بەشداربووان یەلەکیان پۆشیبوو کە بە زمانی کوردی و تورکی لەسەری نووسرابوو "گۆشەگیری تاوانێکی مرۆڤایەتییە".

ئێلح

ئێشکگرییەکەی ئێلح بە پێشەنگایەتی توای دەر لە بینای دەبەپە ٢٤ ڕۆژە بەردەوامە.

نوێنەری پارتە سیاسیەکان و ڕێکخراوە مەدەنییەکانی شارەکە سەردانیان کرد. ئەو ژنانەی ٨ ی ئاداریان دەست پێ کرد، سەردانی چالاکییەکەیان کرد. ژنان تیشکیان خستەسەر مانگرتن لە خواردنی زیندانیان، بانگەوازیان کرد بۆ مەزنکردنی تێکۆشان. هەروەها ئاماژەکرا بە هێرشی سیستەماتیک بۆ سەر ئیرادەی ژنان و بانگەوازکرا بۆ یەکێتی لەدەوری فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی".

لە سەردانەکەدا درووشمی "بژی بەرخۆدانی زیندان" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و "بە بەرخۆدان سەردەکەوین" بەرزکرایەوە.