ئێشکگری دادپەروەری بە داخوازی ئازادی ڕێبەری گەلی کورد بەردەوامە

ئێشکگری دادپەروەری لە چەندین شار بە داخوازی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوامە و پەیامی درێژەدان بە تێکۆشان دووپاتکرایەوە.

ئێشکگری دادپەروەری بە داخوازی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی پرسی کورد لە چەند شارێک بە پێشەنگایەتی بنەماڵەی زیندانیان و ڕێکخراوە مەدەنییەکان بەردەوامە.

وان

ئێشکگری دادپەروەری لە وان بە پێشەنگایەتی کۆمەڵەی هاوکاری بنەماڵەی زیندانیان و حکومدراوان (توای دەر) بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ٨٣ ڕۆژە بەردەوامە. لە چالاکییەکەدا درووشمی"بژی بەرخۆدانی زیندان" بەرزکرایەوە. ڕێکخستنی دەم پارتی ڕێگەی ئاوریشم و چەندین کەس سەردانیان کرد. خزمی زیندانیان دووپاتیان کردەوە، تا گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانیان هەڵنەگیرێت، تێکۆشان بەردەوامە.

ئێلح

ئێشکگرییەکەی ئێلح بە پێشەنگایەتی توای دەر لە بینای ڕێکخستنی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) ٢٦ ڕۆژە بەردەوامە. بەڕێوەبەرانی دەم پارتی و دەبەپە و نوێنەری ڕێکخراوە مەدەنییەکان سەردانیان کرد، بەشداربووان ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر فشاری سەر کوردان، هەڵبەستەکان پەیوەست بە ئازادی خوێنرایەوە.

درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی" و "بژی بەرخۆدانی زیندان" و "بە بەرخۆدان سەردەکەوین" بەرزکرایەوە و چالاکییەکە بە هەلهەلە و چەپڵە بەردەوام بوو.

ئامەد

ئێشکگرییەکەی ئامەد بە پێشەنگایەتی توای دەر ٨٣ ڕۆژە لە بینای دەم پارتی لە ڕێزان بەردەوامە. چالاکوانان بەشداربوون لە پانێڵەکەی تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا) بە ناونیشانی "لە پرۆسەی ئاشتیدا، ڕاستی ژنان و پرسی گۆشەگیری" لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی.

مێردین

ئێشکگری دادپەروەری لە بینای ڕێکخستنی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) لە مێردین بەردەوامە چالاکوانان بە کوردی خوێندیانەوە و سترانی بەرخۆدانیان چڕی.

چالاکوانان پەیوەست بە شاندی سی پی تی کە هاتە تورکیا و نەچووە سەردانی زیندانی ئیمراڵی کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی لێ زیندانیکراوە هەواڵیاندا و نرخاندنیان بۆ هەڵوێستەکەی سی پی تیان نرخاند و ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر ئەم هەڵوێستە.