ئێشکگری دژی دەستبەسەراگرتن لە ڕۆژی ٢٨ هەمین بەردەوامە

هێزەکانی ڕەنج و ئاشتی و دیموکراسی ئیستەنبوڵ دژی دەستبەسەراگرتنی شارەوانی جولەمێرگ چالاکی ئێشکگریان دەست پێ کرد، لە ڕۆژی ٢٨ هەمین بەردەوامە.

چالاکی ئێشکگری دژی دەستبەسەراگرتن

هێزەکانی ڕەنج و ئاشتی و دیموکراسی ئیستەنبوڵ دژی دانانی قەیوم لە شارەوانی جولەمێرگ چالاکی ئێشکگریان دەست پێ کرد، لە ڕۆژی ٢٨ هەمین بەردەوامە. چالاکییەکە ڕۆژانە لە گۆڕەپانی شیشخانە لە ناوچەی بیۆغلو بەردەوامە. ئەمڕۆ چەندین کەس بەشداربوون و پانکارت و درووشمیان دژی قەیوم بەرزکردەوە.

هاوسەرۆکی دەم پارتی ناوچەی غازی عوسمان پاشا، کامیل تۆپراک گوتی: "دژی زیهنیەتی قەیوم بەرخۆدان دەکەین. پاشەکشە ناکەین. تێکۆشان دەکەین".

هاوسەرۆکی دەم پارتی ناوچەی ئەیوب، سەڵاحەدین حالی ڕایگەیاند قەیوم قبووڵ نەکردنی ئیرادەی گەلی کوردە.

ئەندامی مەجلیسی دەبەپە ئەنگین گولسەر ڕایگەیاند گەلی کورد دژی قەیوم و دەسەڵات سەری نەوی ناکەن و ئیرادەی خۆیان ڕادەستی ئەوان ناکەن.