بە پێشەنگایەتی دەسپێشخەریی ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان لە ٢٥ ی حوزەیرانی ٢٠١٢ ـەوە لە شاری ستراسبۆرگ بە ئامانجی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و هەڵگرتنی گۆشەگیری، چالاکی "ئێشکگری ئازادی" ئەنجام دەدرێت.
ئێشکگرییەکە هەموو هەفتەیەک لەلایەن وڵاتپارێزانی کوردستان لە وڵاتانی جیاوازی ئەوروپاوە وەردەگیرێت. لە ٦٠٨ هەمین هەفتەدا، داداش کوتجو و دەلیل خینس و هەدیە خەلیل و ساریا زەردەشت لە شاری ئۆڵدنبێرگەوە چالاکییەکەیان وەرگرت.
وتەبێژی کۆمەڵەکە داداش کوتجو ڕایگەیاند ئەو "ڕۆژی ڕەش"ـە و هەموو هێزە پیلانگێڕەکان شەرمەزار دەکەین، گوتی: "ڕێبەرمان بۆ گەلی کورد و چارەسەری پرسی کورد چووە ئەوروپا. بەداخەوە دەوڵەتانی داگیرکەر _گوناهیان لە ئەستۆی خۆیان_ ڕێبەرمانیان ڕادەستی دەوڵەتی داگیرکەری تورک کرد".
داداش تیشکی خستەسەر گۆشەگیری توندی ئیمراڵی و هەوڵی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ پچڕاندنی پەیوەندی لەنێوان کوردان و ڕێبەرەکەیان، گوتی: "بە هێزە پیلانگێڕەکان دەڵێین، کەستان ناتوانن ڕێگە لە ڕێبەرێتی بگرن، فیکر و ڕامانەکانی لە دڵ و مێشکی هەمووماندایە. هەموو گەلانی بندەست و وڵاتپارێز چاوەڕێی فیکر و ڕامانەکانی وی دەکەن. ڕێبەرێتی لاپەڕەیەکی نوێی مێژووی کردەوە. سەراپای گەلەکەمان ڕوویکردە کۆڵن و لاپەڕەیەکی نوێی مێژوویی کردەوە. ئێمە دەزانین گەلی کورد خاوەنداری لە ڕێبەرەکەی دەکات، خاوەندارێتی لە ڕێبەرێتی واتا خاوەنداری لە مرۆڤایەتی، پاراستنی فیکر و چاند و زمانی کوردییە".
هەروەها ڕایگەیاند گەلی کورد لە مێژووی نزیکدا قازی محەمەد و شێخ سەعید و سەید ڕەزای نەپاراست بۆیە بێ ستاتۆ مایەوە، گوتی: "ئەمڕۆ یەکەمجارە گەلی کورد پشتگیری لە ڕێبەرەکەی دەکات. هەردەم لە شەڕدان. لەمڕۆش بەدواوە هەر ئەرکێک بۆ ڕێبەرمان بکەوێتە ئەستۆمان ئەنجامی دەدەین".
پاشان تێپەڕینی ١٢ ساڵی بەسەر ئێشکگری ئازادی پیرۆزکرد و داوای لە گەلی کورد کرد ڕووبکەنە ستراسبۆرگ و بڵێن هیچ هێزێک ناتوانێت دووچاری ژیانێکمان بکات بەبێ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.
کوتوجو گوتی: "تا دوا دڵۆپی خوێنمان لەپشتی ڕێبەرمان دەبین".