ئێشكگری ئه‌م هه‌فته‌یه‌ له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی تێكۆژنه‌

ئێشكگری ئازادی كه‌ له‌ ساڵی ده‌هه‌میندا به‌ پێداگرییه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌، له‌لایه‌ن ژنانی ئه‌ندامی تێكۆژینه‌وه‌ نۆره‌كه‌ وه‌رگیراوه‌. له‌سه‌ر ناوی گروپه‌كه‌ راگه‌یه‌نراوێكدرا و باس له‌وه‌كرا، "تێكۆشانی ژنان ئازادی رێبه‌ر ئاپۆ مسۆگه‌ر ده‌كات".

ئێشكگری ئازادی كه‌ له‌لایه‌ن ده‌ستپێشخه‌ری 'ئازادی بۆ عه‌بدوڵا ئۆجالان' له‌ ٢٥ی حوزه‌یرانی ٢٠١٢دا بۆ ئازادی جه‌سته‌یی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالا له‌ شاری ستراسبورگی فه‌ره‌نسا ده‌ستپێكرابوو، له‌ ١٠هه‌مین ساڵیادیدا به‌ پێداگری و بڕیاردارییه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌.

له‌ هه‌فته‌ی ٥٠٨هه‌مینی چالاكیه‌كه‌دا ئه‌ندامانی ژنانی گه‌نجی تێكۆشه‌ر (تێكۆ-ژن) شتیل كایا، زیلان سه‌رتور، عه‌زیمه‌ ئاجار و سارا ئاڤاشین ده‌ستیان به‌ چالاكیه‌كه‌ كرد.

عه‌زیمه‌ ئاجار له‌سه‌ر ناوی گروپه‌كه‌ راگه‌یه‌نراوی دا و وتی، "بۆ ئازادی رێبه‌ر ئاپۆ وه‌ك ئه‌ندامانی تێكۆ-ژن ئێمه‌ چالاكی به‌ نۆره‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌مان وه‌رگرت".

عه‌زیمه‌ ئاجار سه‌ره‌تای نه‌ورۆزی له‌ گه‌لی كورد و گه‌ل، ئایین و ئه‌و بنده‌ستانه‌ی كه‌ بۆ ئازادی تێده‌كۆشن پیرۆز كرد و به‌ بیری هێنایه‌وه‌ كه‌ نه‌ورۆز جه‌ژنی به‌رخودان و ژیانه‌وه‌یه‌ و وتی، "ئێمه‌ نه‌ورۆز له‌ رێبه‌ر ئاپۆ و گه‌ریلا پیرۆز ده‌كه‌ین".

عه‌زیمه‌ ئاجار وتی، "ئازادی ئێمه‌ی ژنانی گه‌نج به‌ ئازادی رێبه‌رمانه‌وه‌ ده‌بێت. تا رێبه‌رمان ئازاد ده‌بێت ئێمه‌ وه‌ك ژنان به‌رده‌وام ده‌بین له‌ تێكۆشانمان".

عه‌زیمه‌ ئاجار وتی، "چالاكی ئێشكگری له‌ هه‌مان كاتدا وێنای تێكۆشانی رێبه‌رمانه‌ "و داوای له‌ گه‌لی كورد به‌شداری له‌و تێكۆشانه‌ بكات.

هـ . ب