ئێشکگریی ئاشتی: پێویستە گۆەپانی گالاتاسەرای بکرێتەوە

لە چالاکی ئێشکگریی ئاشتیی ئیهەدەدا رێگریی کردن لە دایکانی شەممە شەرمەزار کرا.

کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ (ئیهەدە) درێژە بە چالاکی ئێشکگریی ئاشتی کە یەکەم هەینی هەموو مانگێک بەڕێوەی دەبات. ئەم مانگە لە پێناو تێکۆشانی دایکانی شەممەدا ئێشکگریی بەڕێوەچوو.چالاکییەکە لە بینای لقی ئەنقەرەی ئیهەدە بەڕێوەچوو. دایکانی ئاشتی و ژمارەیەک کەسی دیکەش بەشدارییان تێدا کرد.

هاوسەرۆکی ئیهەدەی ئەنقەرە سەڤیل تورگوت ە چالاکییەکەدا قسەی کرد و کاردانەوەی بەرامبەر بە هێرشە بەردەوامەکانی پۆلیس بۆ سەر دایکانی شەممە دەربڕی. تورگوت ئەوەی خستەڕوو کە بە دەستوور مافی کۆبوونەوە و رێپێوان و خۆپیشاندان چەسپاوە و ئەو هێرشانەی دەکرێتە سەر دایکانی شەممە لەدژی یاسایە. تورگوت داوای کرد رێگرییەکان لە بەردەم دایکانی شەممە و گۆڕەپانی گالاتاسەرای هەڵبگیرێن.

دایکی ئەدهەم ساریسولوک، سەفیە ساریسولەک باسی لەوەکرد کە کوڕەکەی کوژراوە و لە ژێر گڵدایە و بکوژەکانیش بە ئازادی دەسوڕێنەوە. ساریسولوک راشیگەیاند کە تەیب فەرمانی لێدانی دەرکردووە و تا لە سەر کار لانەدرێت کەس بە مافی خۆی ناگات. ساریسولوک ئاماژەی بەوەشکرد ئەوەی بڕژێتە شەقام دەستگیر دەکرێت و داوادەکەن کۆتایی بەو گوشارە بهێندرێت و با چیتر دایکان فرمێسک نەڕێژن.

هـ . ب