یەسەکە رێنمایی و قەدەغەکراوەکانی رۆژی دەنگدانی بڵاوکردەوە

دەستەی باڵای هەڵبژاردنی (یەسەکە) رێنمایی و قەدەغەکراوەکانی رۆژی دەنگدانی راگەیاند و ئەوەی خستەڕوو کە لە چ کاتژمێرێکدا پەیڕەو دەکرێن.

بە گوێرەی راگەیەندراوی یەسەکە ١٤ی ئایار تا کاتژمێر ١٨:٠٠ هیج دەزگایەکی راگەیاندن ناتوانێت لەبارەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەوە پێشبینی یاخود شرۆڤە بڵاوبکاتەوە.

بریار و رێنماییەکان بەم جۆرەن:

ئا) رۆژی دەنگدان تا کاتژمێر ١٨:٠٠ رادیۆ یاخود هەموو جۆرە دەزگایەکی راگەیاندن ناتوانن لەبارەی هەڵبژاردن و ئەنجامەکانەوە هەواڵ، پێشبینی و شرۆڤە بڵاوبکەنەوە.

ب) کاتژمێر ١٨:٠٠ بۆ ٢١:٠٠ لە رادیۆ و هەموو جۆرە دەزگایەکی راگەیاند، تەنیا هەواڵ و زانیاریییەکانی دەستەی باڵای هەڵبژاردن لەبارەی هەڵبژاردن و دەنگدانەوە بڵاودەکرێنەوە.

ج) لە کاتژمێر ٢١:٠٠ بەدواوە هەموو دەزگاکانی راگەیاندن ئازادن، بەڵام ئەگەر دەستەی باڵای هەڵبژاردن بە پێویستی بزانێت دەتوانێت بەر لە کاتژمێر ٢١:٠٠ بڕیار لە بارەی کۆت و بەندەکانی بەردەم بڵاوکردنەوەی زانیاری رابگەیەنێت".

هـ . ب