ئەسەپە مانگرتنی لە خواردن دەسپێکرد: ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان!

بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێکخستنی ئەزمیری ئەسەپە مانگرتنی لە خواردن دەستپێکرد.

ڕێکخستنی ئەزمیری پارتی سۆسیالیستی بندەستانی (ئەسەپە) بە ئامانجی پشتگیردان بە زیندانیانی مانگرتن لە خواردن و ئێشگری دادپەرەوەری خزمانی زیندانیان، کە بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستیان پێکردوە. لە نوێنەرایەتی ئەزمیری بەدەپە، چالاکی مانگرتنی لە خواردنی بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ دەستپێکرد.

بەڕێوەبەری ئەسەپەی ئەزمیر خزر عەلی قلیچ ئەوەی دەرخست زیندانی تیپی (ر، س، ی) بوەتە 'ئەشکەنجە خانە' و وتی: "دەسەڵات لەسەر ئەو زیندانیانە ئەشکەنجەیی ڕێکخراو ئەنجام دەدات. هەرچیمان لە دەست دێ، بۆ پشتیوانی زیندانیان دەکەین".

قلیچ ئەوەی دەرخست کە گۆشەگیرییەکی تایبەت لە سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئەنجام دەدرێت و سەرەڕایی ئەمەش گەلی کورد بەرخۆدانێکی مەزن ئەنجام دەدات. قلچ باسی مانگرتن لە خواردنی زیندانیان کرد و بانگەوازی لە هەموو ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و پارتە سیاسیەکان کرد، پێکەوە گۆشەگیری بشکێنن.