ئەو زیندانییەی کە درەنگ ئازاد کرا، گیانی بەخت کرد

یێلماز ئۆزالپ کە لە زیندانی جۆری تی ژمارە یەکی شەکران دوای لێدانی جەلتەی دڵ بردیان بۆ نەخۆشخانە و دوای کاتێکی زۆر ئازادکرا، گیانی بەخت کرد.

یلماز ئۆزالپ کە لە زیندانی جۆری تیی ژمارە یەکی شەکرانی ئیزمیر گیرابوو، ٥ی ئاب لەبەر جەلتەی دڵ بردیان بۆ نەخۆشخانەی لێکۆلینەوە و پەروەردەی چێگلی. لە ١٤ی ئابدا سزای ئۆزالپ بۆ ماوەی ٣ مانگ درێژ کرایەوە. بەڵام ئەم بەیانییە گیانی لە دەست دا.

بنەماڵەی ئۆزالپ وتیان کە بۆ وەرگرتنەوەی جەنازە چاوەرێی فەرمانی داواکاری گشتیین، بنەمالەی ئۆزالپ بەیانی جەنازەکەی لە ناوچەی ساڵحلی شاری مانیسا بەخاک دەسپێردرێن.

ئۆزالپ ویستبووی لە نەخۆشخانە دەرمان بکرێت، بەڵام داواکارییەکەی قبوڵ نەکرابوو.