ئوچار و بوڵدان پیرۆزبایی جەژن لە گەل دەکەن
هاووتەبێژی پارتی چەپی سەوز چیدەم کلیچگون ئوچار و هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە پەروین بوڵدان بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە پیرۆزبای لە گەل دەکەن.
هاووتەبێژی پارتی چەپی سەوز چیدەم کلیچگون ئوچار و هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە پەروین بوڵدان بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە پیرۆزبای لە گەل دەکەن.
هاووتەبێژی پارتی چەپی سەوز چیدەم کلیچگون ئوچار لەبەردەم بارەگای هەدەپە لە ئیستەنبوڵ بەشداربوو لە ئاهەنگی جەژنی قوربان.
هەروەک ئەندامانی پارتەکە و نوێنەرانی ڕێکخراوەکان و بەشێک لە هاوڵاتیان بەشداربوون.
چیدەم کلیچگون ئوچار ئاماژەی کرد بە گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.
ئوچار ئاماژەی کرد بە دەستگیرکردنی ڕۆژنامەوان مەردان یانارداغ بەهۆی ڕەخنەکردنی گۆشەگیرییەوە، دووپاتی کردەوە، دەستگیرکردنی یانارداغ، بەڵگەیە بۆ نەبوونی ماف لە وڵاتدا، ئوچار گوتی: "بەڵام گرنگترین شت پێشێلی یاسایە دژی بەڕێز ئۆجالان و قڕکردنە بەناوی یاساوە. بۆیە هەمووان لە وڵاتدا، بەتایبەت کورد دەبێت وێنەی گشتی گۆشەگیری ببینن. ئەگەر دژی ئەم قڕکردنە سەرهەڵنەدەین، ئەم ڕەوشەی یانارداغ ڕووبەڕووی هەمووان دەبێتەوە".
وان
شاندی هەدەپە و هاوسەرۆکی هەدەپە پەروین بوڵدان لە گەڕەکەکانی ئەردیشە و بەگرە و ئەبخە بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە پیرۆزباییان لە گەل کرد، بوڵدان و شاندەکە بەشداری ئاهەنگەکە بوون لە شارۆچکەی ئەردیشە.
بوڵدان ئاماژەی کرد بە بەردەوامی سیاسەتی نکۆڵی دژی گەلی کورد، گوتی درک بە کەموکوڕییەکانیان دەکەن و لە مانگی ئەیلول کۆنگرە دەبەستن و پلان و تێگەیشتن و ڕوخساری نوێ دەهێنن.
پاشان ڕوویانکردە بەگرە و ئەبخە و بەشداری ئاهەنگەکان بوون.
هەروەها بڕیارە سبەی سەردانی گەل بکەن لە شارۆچکەکانی گەلگەلی و سەرافە.