یوکسەکداغ: دەنگی دایکان دیواری زیندانەکان هەڵدەوەشێنێت
فیگەن یوکسەکداغ هاوسەرۆکی پێشوتری پارتی دیموکراتی گەلان لە زیندانەوە پەیامێکی پشتیوانی بۆ ئەو دایکانە بڵاوکردەوە کە ماوەی ٢١ ڕۆژە مانیانگرتووە و داوای ئازادکردنی دەستگیرکراوە نەخۆشەکان دەکەن.
فیگەن یوکسەکداغ هاوسەرۆکی پێشوتری پارتی دیموکراتی گەلان لە زیندانەوە پەیامێکی پشتیوانی بۆ ئەو دایکانە بڵاوکردەوە کە ماوەی ٢١ ڕۆژە مانیانگرتووە و داوای ئازادکردنی دەستگیرکراوە نەخۆشەکان دەکەن.
فیگەن یوکسەکداغ لە زیندانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و گوتی، "دایکانی هێژا هەتا دەنگی ئێوە بەرزتر بێت دیوارەکانی زیندان زیاتر هەڵدەوەشێن.
پەیامەکەی یوکسەکداغ بەم شێوەیەیە:-
"دایکانی هێژای ئێمە، من بە دڵ و بە هەست سڵاوتان لێدەکەم، ئێوە لەدەرەوە بوون بە دەنگ و هەناسەی ئێمە، چالاکی ئێوە هەمیشە دەبێتە هێز بۆ ئێمە لە ناو زیندان و ئێوەش لە دەرەوە بۆ گەلەکەمان بەرخۆدان دەکەین. تاوەکو دەنگتان بەرزتر بکەنەوە، دیواری هەموو زیندانەکان زیاتر هەڵدەوەشێت، بۆ ئازادکردنی دەستگیرکراوانی نەخۆش، تێکۆشانی دیموکراتی بەهێزتر بکەن و لە دەوری بەها بەرزەکانی مرۆڤایەتی کۆببنەوە."
ف.ق