ئیهادە ئەنقەرە ناڕەزایی بەرانبەر هێرشی سەر دایکانی شەمە پیشاندا
سەڤلی تورگوت هاوسەرۆکی لقی ئەنقەرەی ئیهادە ناڕەزایی بەرانبەر هێرشی پۆلیسی تورک بۆ سەر دایکانی شەممە و دەستگیرکردنیان پیشاندا.
سەڤلی تورگوت هاوسەرۆکی لقی ئەنقەرەی ئیهادە ناڕەزایی بەرانبەر هێرشی پۆلیسی تورک بۆ سەر دایکانی شەممە و دەستگیرکردنیان پیشاندا.
دایکانی شەمە بۆ ئاشکراکردنی چارەنوسی بێسەروشوێنەکان و دادگاییکردنی بکوژان، لە هەفتەی ٩٠٠میندا لە گۆڕەپانی گاڵاتاساری ئەستەنبوڵ چالاکیان ئەنجامدا.
ئەرەن کەسکین و ئوزتورک تورکدۆغان هاوسەرۆکانی گشتی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ (ئیهادە)، زولەیخا گولوم، زەینەک ئوزەن پەرلەمانتارانی هەدەپە، عەلی شەکەر پەرلەمانتاری جەهەپە و ئەعمەد شیمشەک پەرلەمانتاری تیپ و زۆر کەس بەشداریان کرد.
بەر لە چالاکیەکەدا پۆلسی تورک جادەی ئیستقلال و گۆڕەپانی گاڵاتاسار بە ئۆتۆمبێڵی زرێپۆش گەمارۆدا. پۆلیس رایگەیاند کە لەسەر فەرمانی قایمقامی بەیئۆغلۆ کە چالاکیەکە رێگەپێدراو نییە، رێگری دەکەن. جەماوەریش رایگەیاند کە ئەوان قەدەغە ناناسن و بەردەوامیان بە چالاکیەکەدا.
پۆلیس هێرشی کردە سەر چالاکوان و جەماوەرەکە. ئەرەن کەسکین و ئوزتورک تورکدۆغان و زۆر کەسی دیکە دەستگیرکران.
سەڤیل تورگوت هاوسەرۆکی لقی ئەنقەرەی ئیهادە لەمبارەیەوە قسەی کرد و وتی، " کەسوکاری بێسەروشوێنان، مافپەروەر و پارێزەران و هاوسەرۆکانمان، کە گوڵیان لە گاڵاتاسارای دانا، کەلەپچەکران و دەستگیرکران. ئێمە ئەم کردەوەیە شەرمەزار دەکەین و داوامان ئەوەیە کە بو زوترین کات ئازاد بکرێن."
تورگوت یاسای کۆبونەوە و خۆپیشاندانی ژمارە ٢٩١١ بەبیرهێنایەوە و وتی، " کۆبونەوە لە گاڵاتاسارای مافێکی یاساییە. دایکان بەدوای منداڵ، هاوسەری و کەسوکاریان دەگەڕێن کە دەوڵەتی بێسەروشوێنی کردوون و دەیانەوێت قەدەغە بکرێن."
ف.ق