ئیهەدە: لە ئیمرالی گۆشەگیری بەردەوامە

بە بێی ڕاپۆرتی ئیهەدە لە سەر پێشێلکاری لە بەندیخانەکان لە ساڵی ٢٠٢٠دا لە ١٨٢ بەندیخانە سەردانی ' پێشێلکاری مافەکانیان' کردوە. ئیهەدە ئەوەی خستەڕوو کە لە بەندیخانەی ئیمڕالیش زۆر دەمێکە کە گۆشەگیری لەسەر ڕێبازی ئەشکەنجە بەردەوامە.

کۆمەلەی مافی مرۆڤ( ئیهەدە) ڕاپۆرتی ساڵانەی پێشێلکاری لە زیندانەکانی لە کۆنفرانسێکی چاپەمەنیدا بۆ ڕای گشتی بڵاوکردەوە. لە کۆنفرانسەکەدا کە لە ناوەندی گشتی ئیهەدەبەڕیوە چوو، هاوسەرۆکی گشتی ئیهەدە ئوزتورک تورکدۆغان وتی ساڵی ٢٠٢٠ لە زیندانەکاندا ٢٦٦ نامەمان بۆ هاتووە و ٥٤ سەردانمان کردووە. تورکدۆغان وتی لە دریژەی ساڵەکەدا سەردانی ١٨٢ گیراو کراوە کە لە بابەتگەلی جیاوازدا مافیان پێشێڵکراوە و ئەوە خراوەتە ڕوو کە دەربارەی سەردانەکان لەگەل وەزارەتی داد دیدار ئەنجامدراوە.

تورکدۆغان هەروەها باسی لەوەکرد کە لەکاتی  نەخۆشی کرۆنا ١٧ گیراو بە بیانووی نەخۆشی کرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

تورکدۆغان ئەوەی خستەڕوو کە بە بێ جیاوازی پاراستنی مافی ژیان و تەندرووستی هەموو گیراوەکان لەسەر شانی دەوڵەتە و وتی، بە پێی راپۆرتی گەلێک رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ مافی ئاگاداربوون، ژیان، ئازادی وئاسایش، قەدەغەی ئەشکەنجە، مافی پشکنینی تەندرووستی، کار ، ئاسایشی سوسیال، ئازادی فکر، کۆبوونەوەی ئاشتیانە و پەروەردە پیشێلکراوە.

تورکدۆغان تیشکی خستەسەر ئازادکردنی گیراوانی نەخۆش و وتی، " بە هۆی کرۆنا ئەم دۆخە زۆرتر لەپێش چاوە بە پێی ڕاپۆرتەکانی ئیهەدە کە پشتڕاست کراوەتەوە ١٦٠٥ نەخۆشی قوورس هەیە کە دۆخی ٦٠٤ کەسیان ناجێگیرە و مەترسی لەسەریان هەیە. بەدڵنیایەەوە ژمارەکە زۆر زیاترە."

دەربارەی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، تورکدۆغان تیشکی خستەسەر گۆشەگیری قوورس لە ئیمڕالی و وتی، " لە بەندیخانەی ئیمڕالی بە شێوازی جیاواز ئەشکەنجە ئەنجام دەدرێت و بەردەوامە. لە بەندیخانەی ئیمڕالی لەمێژە کە گۆشەگیرییەکی قوورس هەیە و ژووری تاکە کەسی وەک ڕێبازی سزادان بەڕیوە دەبەن. لە بەندیخانەکانی تورکیا لەمێژە پیشێلکاری مافەکان هەیە و تا ئیستاش بەردەوامە.

تورکدۆغان لە کۆتاییدا وتی، " لە تورکیا چارەسەری ئەم قەیرانی نادادپەروەریە بە گۆڕینی هەڵسوکەوتی ڕادیکاڵ و نووسینەوەی پێڕەوێکی جەزایی مسۆگەر دەبێت. پێویستە کە ئەم گۆڕانکارییانە بە پێی پێوەری پەیمانە نێونەتەوەییەکان کە تورکیا واژۆی کردووە و یاساکانی دادگەی مافی مرۆڤی ئەورووپا ئەنجام بدرێت."

ک-ش