ئینته‌رناسیۆناڵیسته‌كانی ئیتاڵیا بۆ پشتیوانی رۆژئاوا و گه‌ریلا چالاكییان ئه‌نجامدا

گه‌نجانی ئینته‌رناسیۆناڵیستی ئیتاڵیا له‌ ساڵیادی شۆڕشی رۆژئاوادا هه‌ڕه‌شه‌ داگیركارییه‌كانی و هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك بۆ سه‌ر گه‌ریلاكانیان شه‌رمه‌زار كرد.

 

گه‌نجانی ئینته‌رناسیۆناڵیستی هه‌رێمی سیسیلیا به‌ چالاكییه‌ك پێشوازییان له‌ ١٠هه‌مین ساڵیادی شۆڕشی رۆژئاوا كرد.

له‌ شاره‌كانی كاتانیا و پالێرمۆ دوو چالاكی جیاجیا ئه‌نجامدران. ١٩ی ته‌مموز شۆڕشی رۆژئاوا به‌ پێشه‌نگایه‌تی گه‌نجانی ئینته‌رناسیۆناڵیست له‌ شاره‌كانی كاتانیا و پاڵیرمۆ به‌ گردبوونه‌وه‌ پیرۆز كرا.

گه‌نجانی ئینته‌رناسیۆناڵیست له‌گه‌ڵ رێكخراوی ئانتودۆی سیسیلیا بۆ شه‌رمه‌زاركردنی هێرشه‌كانی ده‌ولچه‌تی توركی داگیركه‌ر له‌سه‌ر هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا، پلاكاردیان به‌ باڵیۆزخانه‌كانی سوید و فینله‌نداوه‌ هه‌ڵواسی.

هـ . ب