ئیسرائیل ٦٠٢ گیراوی فەلەستینی بەردەدات
ڕێکخراوێکی کۆمەڵگەی مەدەنی فەلەستینی ڕایگەیاند ئیسرائیل ڕۆژی شەممە ٦٠٢ گیراوی فەلەستینی بەردەدات.
ڕێکخراوێکی کۆمەڵگەی مەدەنی فەلەستینی ڕایگەیاند ئیسرائیل ڕۆژی شەممە ٦٠٢ گیراوی فەلەستینی بەردەدات.
لە چوارچێوەی ئاگربەستی نێوان حەماس و ئیسرائیلدا ئازادکردنی گیراوانی هەردوولا بەردەوامە.
ڕێکخراوی هۆبەی گیراوانی فەلسەتینی ئامانی ساراحنەح بە ئاژانسی فراسن پرێسی ڕاگەیاندووە، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ٦٠٢ گیراوی فەلەستینی، کە ٤٤٥یان دانیشتووی غەززەن و زیندانی ئیسرائیلن، بەردەدرێن.
حەماسیش ٦ گیراوی ئیسرائلی ئازاد دەکات
باڵی سەربازی حەماس ڕایگەیاند لە چوارچێوەی ئاگربەستدا، ڕۆژی سێ شەممە لە غەززە ٦ گیراوی ئیسرائیلی ڕادەستی ئیسرائیل دەکات.