ئێزدیان لە بیلیفیڵدی ئەڵمانیا هێرشەکانی سەر شەنگالیان شەرمەزار کرد

لە شاری بیلیفیڵدی ئەڵمانیا هێرشی سەر شەنگال لەلایەن چەکدارانی حکومەتی کازمی شەرمەزارکرا.

لە شاری بیلیفیڵدی ئەڵمانیا لەبەرانبەر هێرشی چەکدارەکانی حکومەتی کازمی بۆ سەر شەنگال ڕێپێوان ئەنجامدرا.

ڕێپێوانەکە بە پێشەنگایەتی ئەنجومەنی گەلی بیلیفیڵد و دەزگاکانی ئێزدیان لە ئەوروپا ئەنجامدرا. لە ڕێپێوانەکەدا ئاڵاکانی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، یەبەشە، تاژێ و وێنەکانی شەهیدان بەرزکرانەوە. و دروشمی ' بژی بەرخۆدانی شەنگال و بژی یەبەشە' وترانەوە.

ڕێپێوانەکە کاتژمیر ١٤:٠٠ بە رێزگرتن بۆ گیانی شەهیدان دەستیپێکرد. دواتر دکتور ئونەر ئوجاک ئەندامی پارتی چەپی ئەڵمانیا قسەی کرد و ئاماژەی بە بەرخۆدانی شەنگال کرد.

دواتر بە یەک دەنگ هێرشی چەکداری حکومەتی کازمیش شەرمەزارکرا.

ڕێپێوانەکە بە دروشم و چەپڵەلیدان کۆتایی هات.

ف.ق