ئۆزگۆنەش: دەبێت گۆشەگیری نەمێنێت و چاوپێکەوتن ئەنجام بدرێت
حەسەن ئۆزگۆنەش پەرلمانتاری هەدەپە دەربارەی دەنگۆ لە سەر ژیانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان وتی کە : دەبێت گۆشەگیری نەمێنێت ، ڕێگە بە چاوپێکەوتنی بنەماڵە و پارێزەران بدرێت."
حەسەن ئۆزگۆنەش پەرلمانتاری هەدەپە دەربارەی دەنگۆ لە سەر ژیانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان وتی کە : دەبێت گۆشەگیری نەمێنێت ، ڕێگە بە چاوپێکەوتنی بنەماڵە و پارێزەران بدرێت."
دەربارەی دۆخی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە لە دوورگەی ئیمڕالی لە گۆشەگیرییەکی قوورسدایە، لە جەزیر ڕاگەیەنراوێک بۆ چاپەمەنیەکان درا.
ئۆزگۆنەش پارلمانتاری هەدەپە، ڕێکخستنی ناوچەیئ هەدەپە و گەلێک کەسی تر بەشداریی ڕاگەیەنراوەکە بوون.
ئۆزگۆنەش لە ڕاگەیەنراوەکەدا وتی، " بە ملیۆنان کەس بەڕێز ئۆجالان وەک ئیرادە و ڕێبەری خۆیان دەبینن. بەم دەنگۆیانە بە نیازی گێرەشێوێنین. لەناو گەلدا نیگەرانی درووست بووە. بەساڵانە لەسەر بەرێز ئۆجالان و گیراوانی ئیمڕالی گۆشەگیری هەیە. پارێزەران ناتوانن چاویان بە موەکلەکەیان بکەوێت. گەلی کورد ئاگای لە باری تەندرووستی بەڕیز ئۆجالان نییە و نیگەرانن. لەبەر ئەمە دەبێت چاوپێکەوتن و ڕاگەیەنراوی پێویست بدرێت. دەبێت گۆشەگیری لاببرێت و بنەماڵەکان بتوانن چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن."
ک-ش