ئۆزگوڵ ساکی: بونیاتنانی ئاشتی کارێکی جدییە و پێویستی بە بەشداری هەمووانە

ئۆزگوڵ ساکی ئاماژەی بەوەدا ژنان لە سەرانسەری جیهان بەشداری هەوڵەکانی ئاشتی دەبن و گوتی: "بونیاتنانی ئاشتی کارێکی جدییە؛ نابێت بۆ حکومەت بە جێبهێڵرێت. دەبێت بە پێی ئەم جددێتە ڕێکخستن، گفتوگۆی سیاسی و بونیاتنان ئەنجام بدرێت."

پەرلەمانتاری دەم پارتی ئۆزگوڵ ساکی کە لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ ئەزموونەکانی خۆبەڕێوەبەری و تێکۆشانە بەردەوامەکانی ژنان لە هەرێمە جیاجیاکانی جیهان، هەروەها درێژە بە چاودێریکردنەکانی خۆێ تێکۆشانی ئاشتی کە لە تورکیادا بەردەوامە، بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات هەڵسەنگاند.

'لە پڕۆسەی ئاشتییدا دەبێت پێداگری لە هەموو پرسەکان بکرێت'

ئۆزگوڵ ساکی لەسەرەتایی قسەکانییدا ئاماژەی بە دانوستان و پڕۆسەی ئاشتی لە کۆڵمبیا کرد و گوتی: "لە کۆلۆمبیا لە نێوان حکومەت و ڕێکخستنی گەریلا FARC (هێزە چەکدارە شۆڕشگێڕەکانی کۆڵۆمبیا) لە ئەنجامی ٥٢ ساڵ شەڕوپێکدادان و ٤ ساڵ دانوستانی ئاشتی تاوەکو ئەیلولی ٢٠٢٦ واژۆ کرا. پرۆسەی ئاشتی بە ٦ سەرناو بەڕێوەبرا: ڕیفۆرمی خاک، بەشداربوون لە سیاسەت، چەکدانان، چارەسەرکردنی کێشەی ماددە هۆشبەرە نایاساییەکان، مافی قوربانییەکان، جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئاشتی.

لێرەدا دەمەوێت بڵێم ئاشتی، دانوستان و چارەسەری پرسێک نییە لە چەند مانگێکدا چارەسەر بکرێن و گرنگترین شت ئەوەیە ئەگەر ڕێکخستنە سەربەخۆکانمان بەهێز نەکرێن ئەوا دەسکەوتەکانی ئێستا دەستی بەسەردا دەگیرێت. ئەگەر وەڵامی پرسیاری "دەبێت لە تورکیا چی بکەین' بدەینەوە، نابێت ئاشتی تەنها بۆ دەستپێشخەریی دەسەڵاتداران جێبهێڵین و دەبێت بەخێرایی ڕێکخستنبوونی خۆمان کە هەموو بەشەکانی کۆمەڵگە بەشداری پرۆسەکە بکەن بونیات بنێین."

'پێداگری ژنانی کورد لە ئاشتی زۆر گرنگە'

لە بەردەوامییدا ئۆزگوڵ ساکی ئاماژەی بە گرنگی پێداگری ژنانی کورد کرد لە پڕۆسەی ئاشتییدا و گوتی: "ئەو ژنانەی پێداگری لەسەر ئاشتی دەکەن، بە هۆشیاریی ئەوەی کە ئەم ڕێگەیە ئاسان نییە، بەردەوامن لە ڕێکخستن لەسەر زەمینەیەک کە پێویستی پشتیووانی ئەنتەرناسیۆناڵیستیش دەبینێت."

لە کۆتایی قسەکانییدا ئۆزگوڵ ساکی ئاماژەی بەوەدا بڕیارەکانی کۆتایی هێنان بەوکارانەی بە ناوی پەکەکەوە دەکرێن و کۆتایی هێنان بە تێکۆشانی چەکداری لە دانوستانی ئاشتییدا هەنگاوێكی گرنگە و گوتی: "تەڤگەرەکانی ژنان لە بەرانبەر ئەم هەوڵدانانە هەنگاویان دەستپێکرد. پشتیووانی نێونەتەوەییش بۆ کۆتایی هێنان بەوکارانەی بە ناوی پەکەکەوە دەکرێن و 'بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک' زیاد دەبێت. ئێستا پێویستە تێکۆشان لە گۆڕەپانی سیاسی و کۆمەڵگەییدا فراوانتر بکرێت، لە ڕێگەی تێکۆشانی چینایەتی لە ناو تەڤگەری گەنجاندا ڕێكخستن بکرێن. وەک سەرەتاش باسمکرد ئاشتی کارێکی جدییە، نابێت بۆ حکومەت بە جێبهێڵرێت. دەبێت بە پێی ئەم جددێتە ڕێکخستن، گفتوگۆی سیاسی و بونیاتنان ئەنجام بدرێت."