ئۆزجان: هاوپه‌یمانی ئێمه‌ ته‌نیا مێزێك نییه‌

ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی ناوه‌ندیی هه‌ده‌په‌ سوڵتان ئۆزجان رایگه‌یاند، كه‌ هاوپه‌یمانی ره‌نج و ئازادی كه‌ له‌سه‌ر بانگه‌وازی هه‌ده‌په‌ دامه‌زراوه‌ ته‌نیا جوڵه‌یه‌كی سه‌ر مێز نییه‌.

ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی ناوه‌ندیی هه‌ده‌په‌ سوڵتان ئۆزجان باسی له‌وه‌كرد، كه‌ دوای هاوپه‌یمانی ره‌نج و ئازادی له‌ ٢٤ی ئه‌یلولدا بۆ رای گشتیی راده‌گه‌یه‌نرێت، ئه‌وان له‌گه‌ڵ هه‌موو پێكهاته‌كانی كۆمه‌ڵگا بۆ بونیاتنانی كۆمارێكی دیموكراتیك كۆده‌بنه‌وه‌.

 هاو وته‌بێژی كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ریچكخراو و پارته‌ سیاسیه‌كانی پارتی دیموكراتیكی گه‌لان (هه‌ده‌په‌) سوڵتان ئۆزجان له‌ باره‌ی هاوپه‌یمانی ره‌نج و ئازادی قسه‌ی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات (ANF) كرد. ئۆزجان به‌م قسانه‌ ده‌ستنیشانی كرد كه‌ ئه‌مه‌ له‌ هاوپه‌یمانیه‌كانی تر جیاوازه‌: "هه‌موو ئه‌و ناوه‌ندانه‌ی سته‌میان لێكراوه‌، هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی نكۆڵیان لێكراوه‌، مافی ئه‌وانه‌ی مافه‌كانیان زه‌وتكراوه‌ و جیاله‌وه‌ش ده‌نگی بێده‌نگه‌كان و زمانی بێ زمانه‌كان، ویست و داخوازی وه‌رچه‌رخان بۆ ژیانێكی نوێ له‌ چوارچێوه‌ی دیموكراتیكدا گه‌وره‌ترین جیاوازییه‌. ئه‌وانه‌ی له‌ هاوپه‌یمانی ره‌نج و ئازادیدا به‌شدارن ده‌بێت فره‌ره‌هه‌ند بن. له‌ دژی نه‌ژادپه‌رستی، به‌ سه‌ربازگه‌كردن و ره‌گه‌زپه‌رستین. ئه‌و پێكهاتانه‌ی له‌ به‌رامبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی مافه‌كان له‌ به‌رامبه‌ر سوشت، ره‌نج و گۆڕه‌پانه‌كانی دیموكراتیك تێده‌كۆشن و لێره‌ به‌واوه‌ وه‌ڵامێكی گرنگ ده‌ده‌نه‌وه‌ به‌ شكڵگرتنی سه‌ده‌ی ٢١ له‌لای یه‌ك كۆده‌بنه‌وه‌".

خۆی له‌ خۆیدا ئێمه‌ پێكه‌وه‌ له‌ گۆڕه‌پاندا تێده‌كۆشین

ئۆزجان له‌ باره‌ی خه‌باته‌كان كه‌ دوای راگه‌یه‌نراوی هاوبه‌ش كه‌ له‌ ٢٤ی ئه‌یلول له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانی ره‌نج و ئازادی له‌ ئیسته‌نبوڵه‌وه‌ ئاشكرا ده‌كرێت به‌م جۆره‌ دوا: "ئێمه‌ مامه‌ڵه‌یه‌ك كه‌ به‌ڵێنی خرۆش و هیوا و وره‌یه‌كی گه‌وره‌ ده‌ده‌ن ئه‌نجام ده‌ده‌ین. دوای ئه‌وه‌ش ئێمه‌ دڵنیایی ده‌ده‌ین كه‌ وه‌ك چۆن تائێستا كردوومانه‌، ئێمه‌ له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی تری دیموكراتیك له‌و زیهنیه‌ته‌ی كه‌ له‌ بنه‌ڕه‌تدا له‌ گۆڕه‌پانه‌كانی گۆڕیوه‌ بۆ ئاسایشی هه‌ڵبژاردن، دزی و تاڵانكردن، رزگار بكه‌ین، ئێمه‌ به‌ هه‌موو به‌شه‌كانی كۆمه‌ڵگا ك پێكیانهێناوه‌، دامه‌زرێنه‌ریی كۆماری دیموكراتیك به‌ڕێوه‌ده‌به‌ین، به‌ شێوازی جیاجیا كۆده‌بینه‌وه‌. ئێمه‌ بزوتنه‌وه‌یه‌كی سه‌ر مێز نین. خۆی له‌ خۆیدا ئێمه‌ پێكه‌وه‌ له‌ گۆڕه‌پانه‌كانی تێكۆشانداین. خۆی له‌ خۆیدا ئێمه‌ هێنده‌ی له‌ دژی پاكتاوی ژنان، له‌به‌رچاونه‌گرتنی ره‌نج و ناسنامه‌ی ژنین، له‌ پێناو مافه‌كانی گه‌لانی كورد و گه‌لانی توركیا له‌ چوارچێوه‌ی هاوڵاتی ده‌ستوردا، له‌ چوارچێوه‌ی دیموكراسی خۆجێییدا، له‌ دۆخێكی یه‌كسان، ئازاد و دوور له‌ توندوتیژیدا بناسرێت، كۆمه‌ڵه‌ی بزوتنه‌وه‌كانی تێكۆشانین. ئێمه‌ تێكۆشانمان به‌ هاوبه‌شی ده‌كه‌ین و هه‌ڵبژاردن به‌شێك له‌وه‌یه‌. ئێمه‌ ئاگاداری گرنگی هه‌ڵبژاردن و واتا ستراتیژیكه‌كه‌یدان و كۆمه‌ڵگای ئه‌گاداری ئه‌وه‌یه‌ و به‌رپرسیارێتیه‌كی له‌و جۆره‌ی خستووه‌ته‌ سه‌رشانمان. ئێمه‌ رێپێوانێكی شكۆدار ساز ده‌كه‌ین كه‌ ئێمه‌ له‌ دامه‌زراندنی دیموكراسیدا به‌هێز، چالاكی و خه‌ونه‌كان یه‌كبگرین و هه‌موو گردبوونه‌وه‌كانی دیموكراتیك له‌سه‌ر خاڵی هاوبه‌ش و دیموكراسی كۆببنه‌وه‌".

ئێمه‌ هه‌نگاوه‌كانی ده‌سه‌ڵات پوچه‌ڵ ده‌كه‌ینه‌وه‌    

ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی ناوه‌ندیی هه‌ده‌په‌ سوڵتان ئۆزجان ئاماژه‌ی به‌ هێڵی سیاسی كه‌ هه‌ده‌په‌ وێنای ده‌كات كرد و وتی، كه‌ ئه‌وان هێزی خۆیان له‌ ئه‌زمونی تێكۆشانی پێشوویان وه‌رده‌گرن و به‌م جۆره‌ درێژه‌ی پێدا: "میراتێكی گه‌وره‌مان هه‌یه‌، وه‌ك چۆن دوێنێ خۆرشاگریمان كرد، ئێمه‌ به‌و هێڵی به‌رخودانه‌ی له‌ مێژووه‌وه‌ وه‌رمان گرتووه‌، به‌و ئه‌ركه‌ی وه‌ك هه‌ده‌په‌ و هه‌ڤاڵانی تێكۆشانی هه‌ده‌په‌ خستوومانه‌ته‌ سه‌ر شانمان، ئێمه‌ هه‌موو هه‌نگاوه‌ درۆیینه‌كان، تالانكاری، تۆقاندن، چۆكپێدادان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵات پوچه‌ڵ ده‌كه‌ینه‌وه‌".

هـ . ب