ئۆزکان یۆرگون: بۆ دادپەروەری دەنگ بدەن بە پارتی چەپی سەوز
هاوسەرۆکی پارتی چەپی سەوز لە ئەوروپا ئۆزکان یۆرگون داوای لە هەموو گەلان کرد کە لەپێناو ئاشتی، دادپەروەری و یەکسانی دەنگ بە پارتی چەپی سەوز بدەن.
هاوسەرۆکی پارتی چەپی سەوز لە ئەوروپا ئۆزکان یۆرگون داوای لە هەموو گەلان کرد کە لەپێناو ئاشتی، دادپەروەری و یەکسانی دەنگ بە پارتی چەپی سەوز بدەن.
یۆرگون ئەوەی خستەڕوو کە پارتی چەپی سەوز گەرەنتی دادپەروەری، ئاشتی، یەکسانی و ئازادییە و رایگەیاند، گرنگە کە بە شێوەیەکی بەهێز بچنە ناو پەرلەمانەوە.
پارتی چەپ دەبێتە وەڵامدەرەوەی پێداویستییەکانی گەلان
هاوسەرۆکی پارتی چەپی سەوز لە ئەوروپا ئۆزکان یۆرگون باسی لەوەکرد کە بۆچی گرنگە کە پارتی چەپی سەوز بە شێوەیەکی بەهێز بچێتە پەرلەمنەوە و بەم جۆرە دوا: "یەکەم دەسەڵاتداری ئێستا ٢١ ساڵە بە مێشکێکی فاشیست و دەوڵەتێکی رژێمی تاکەکەسی بەڕێوەدەبات، بە جۆرێک کە لە رووی دادپەروەری، ئابوری، کۆمەڵایەتی، سیاسی و کولتوریدا مرۆڤەکان زیانمەندبوون. ناتوانن گوزارشت لە خۆیان بکەن. هەرچەندە بە پاڵپشتی ئێمەش بێت پێکهاتەیەکی سیاسی کە وەک جێگرەوە خۆی دەنوێنێت، خاوەنی بیرکردنەوە چاکسازی و گۆڕانکاری رواڵەتیە. دەڵێن کە ئێمە لە بری رژێمی تاکەکەسی سیستمی پەرلەمانی بەهێز دەهێنینە کایەوە. وابیر ناکەینەوە کە ئەمە بۆ پێویستیەکانی گەلی تورکیا دەبێتە وەڵام. لە تورکیا لە رووی کۆمەڵایەتیەوە دەبێت رێککەوتنێک بێتە ئاراوە. رێگەی ئەوەش بونیادنانی یەکسانییە بۆ هەموو کەس. ئەوەی ئەوەش گەرەنتی دەکات پارتی چەپی سەوزە".
'ئێمە لە پەرلەماندا رۆڵی سەرەکی دەگێڕین'
یۆرگون رایگەیاند کە پارتی چەپی سەوز لە پەرلەماندا رۆڵی سەرەکی دەگێڕێت و وتی، "بۆ ئەوەی تورکیا لە سەدەی دوەمی خۆیدا دیموکراتیک بکرێت، رێگەی سەرەکی و هەوڵی گەورە دەکەوێتە ئەستۆی پارتی چەپی سەوز. هەربۆیە داوا لە هەموو گەلانمان و مرۆڤایەتی دەکەین، دەنگ بدەن بە پارتی چەپی سەوز. تاکە رێگە، پارتی چەپی سەوزە. داوا لە هەموان دەکەم دەنگێک بداتە پارتی چەپی سەوز و دەنگێک بداتە کەمال کلیچدارئۆغڵو".
هـ . ب