ئۆزتورک: دیدگای ئۆجالان بۆ بونیاتنانی ئەنتەرناسیۆنالیزم زۆر گونجاوە

سەرۆکی گشتی ئیهەپە هاکان ئۆزتورک دەستنیشانی کرد دیدگا و بانگەوازی ڕێبەر ئاپۆ بۆ بونیاتنانی ئەنتەرناسیۆنالیزم زۆر گونجاوە.

بەشێوەیەکی کاریگەر لەسەر ئاستی جیهان، بانگەوازیی و دیدگاکانی ڕێبەر ئاپۆ گفتوگۆی لەسەر دەکرێت بۆ بۆ کۆنگرەی ١٢ـەمینی پەکەکەیی ناردبوو. سەرۆکی گشتی ئیهەپە هاکان ئۆزتورک پوەست بەم بابەتەوە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیکرد و بیری هێنایەوە لە نێو بزووتنەوە ناسیۆنالیستییەکاندا ڕەخنەیەکی زۆر ڕوون لە سەرمایەداری نەکراوە.

ئۆزتورک دەستنیشانی کرد گوتنی 'سۆسیالیزمی کۆمەڵگەی دیموکراتیک و سوربوون لە سۆسیالیزم جێگەی دڵخۆشییە و دەرفەتێکی گرنگی ڕزگاری پێشکەش دەکات و گوتی، "ڕەنگە لە ئێستادا کاریگەرترین هێز بەرگریی لە سۆسیالیزم دەکات پەکەکە بێت. بۆیە ئەمە بە ئەرێنی دەبینم و دەتوانێت ڕێ بەڕووی پێشكەووتنی سیاسی دیکەدا بکاتەوە. هەرخۆی ئەو گفتوگۆیانەی ئەم ڕاگەیاندراوە کردوویەتییەوە دەرفەتگەلی ئەرێنی دەئافرێنێ."

هازاکان ئۆزتورک سەرنجی خستەسەر نەتەوەیی دیموکراتیک کە دەقەکەی ڕێبەر ئاپۆدا باسکراوە و گوتی: "ئەم ڕوانگەیە لە پەیوەندی خوێنی تێپەڕیووە بۆ پەیەوەندییەک لەسەر بنەمای هاوڵاتی یەکسان، کە درووستکردنی نموونەیەکی باشی نەتەوەیەکە لە جیهاندا. بۆ لەبری هەڵسەنگاندنی ئەم بابەتە لەسەر نموونەیەکی خراپ، لە بری پێناسەکردنی نەتەوەیەک لەسەر پەیوەندی خوێنی، پێناسەکردن لەسەر بنەمای نەتەوەی دیموکراتیک، کۆمەڵگەی دیموکراتیک بۆچوونێکە و نزیک بە پرەنسیپەکانی ئیهەپەیە.

بانگەوازی ئینتەرناسیۆنالیزمی گەلان

شێوازێکی تری سیاسی بوونی هەیە. ئێمە ئەمە لە تورکیا لە نێو زۆربەی هێزەکاندا نابینین. دەڵێت دەبێت ئینتەرناسیۆنالیزم هەبێت. من زۆر بە ئەرێنی دەیبینم کە چارەسەریش بڵاو ببێتەوە. کۆنفیدرالیزم لە جوگرافیا جیاجیاکاندا دەکرێت لە نێو کێشەکانی دەوڵەت-نەتەوە هەڵسەنگێندرێت، بەڵام ئەگەر بڕیارە هاوکات لەگەڵ ئەمەدا بزووتنەوەیەکی سیاسی بەرەوپێش ببەین، چۆن دەتوانین لە هەموو جیهاندا بەرامبەر ئەم کێشە مەترسیدارە بوەستینەوە؟ چارەسەرەکەشی ئینتەرناسیۆنالیزمە. دروستکردنی پێکهاتەیەکی نێونەتەوەییی، سەرەتای کارەکانیە! لە ڕاستیدا کاتێک هاوپەیمانی کار و ئازادی دەستی پێکرد، ئەمە یەکێک بوو لە پێشنیارەکانی ئێمە. گوتمان: "ئێستا کارەساتی زۆرمان بەسەردا هاتووە، بەڵام کارەساتێکی هاوشێوە لە ئەمریکای باشوور، ئەوروپا، لە ئاسیاش ڕوویداوە. بۆیە پێویستە لەگەڵ ڕێکخراوەکانی ئەو وڵاتانەی کە نموونەی هاوشێوەیان تێدا ڕوویداوە بکەوینە پەیوەندییەوە و ئەزموونەکانمان بەیەکەوە باس بکەین. "

ئەمڕۆژیش لە کورد پرسیار دەکرێت

ئۆزتورک ئاماژەی بەوە کردەوە کە بزووتنەوەی ئازادیی کورد ئەمڕۆ ‌هێزێکی گرنگی هەیە و ڕایگەیاند کە کاتێک سەبارەت بە ئینتەرناسیونالیزم گوترا: "ئەمە باشە، با ئەنجام بدرێت" گوتیان هەنگاوێکی گەورە دەگیرێتەبەر. ئۆزتورک لە درێژەی قسەکانیدا وتی: " ئەو ڕۆژە دێت، کاتێک بزووتنەوەی کورد وتی: "هەڤاڵان وەرن با لە ئاستی جیهانیدا باسی ئەم بابەتانە بکەین، بۆ ئێوە چۆن بوو، ئەزموونەکانتان چی بوون؟’، ئەوکات ڕووداوەکە دوو هێندە گەورەتر دەبێت. ڕووداوێکی جددی و پراکتیکی دەبێت کەواتە گەلی کورد چی لە ڕووسەکان کەمترە کە زەمینەیان بۆ ئینتەرناسیوناڵیست ئامادە کردووە؟

ئێستا ڕەنگە بوترێت: "ئایا هەموو شتێک لە کورد پرسیار دەکرێت؟" وەک چۆن جارێک هەموو شتێک لە ڕووسەکان پرسیار کرابوو، ئەمڕۆش پرسیار لە کورد دەکرێت. چونکە ئەگەر لەم کارەدا سەرکەویت، ئەوا ئەرکی داهاتوو داوا دەکرێت. ڕووسەکان نەیانتوانی بڵێن ئایا هەموو شتێک ئەرکی ئێمەیە؟، بۆیە کوردیش ناتوانێت وەها بڵێت. دەتوانن بە شانازییەوە ئەم بارگرانییە لە ئەستۆ بگرن. ژیان وەهایە، ئەمە مێژووە. گەلی کورد لەم جوگرافیایەدا سەرکەوتوون. ئەمڕۆ لە ڕۆژئاوا باس لە سەرکەوتنەکانیان دەکرێت، لە تورکیا باس لە سەرکەوتنەکانیان دەکرێت. ئەو ئەنجومەنانەی لەوێ کردوویانەتەوە، ئەو پێشکەوتوویەی لەوێ دروستیان کردووە، باسی لێ دەکرێت. لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا سیکۆلاریسم جێبەجێ کراوە. مرۆڤەکان لە بیروباوەڕەکانیاندا ئازادن. کەواتە، وەک چۆن هەموو ئەم بابەتانە دەخەنە ڕۆژەڤی خۆیانەوە، دەتوانن ئینتەرناسیۆنالیزمیش بخەنە ڕۆژەڤی خۆیانەوە. بزووتنەوەی کورد شەپۆلێکە کە هەموو لایەک بۆ هەنگاوی ئینتەرناسیۆنالیستی بانگهێشت کردووە. ئەوان بەردەوام بەرگرییان لە خوشک و برایەتی گەلان کردووە و قەت دژایەتی گەلانیان نەکردووە."