ژمارەى ئەو کەسانەى بەهۆی بومەلەرزەکەى ئیزمیرەوە گیانیان لە دەستداوە گەیشتە ٢٤
ژمارەی ئەو کەسانەى بەهۆی بومەلەرزەکەى دوێنێی ئیزمیرەوە، کە پلەکەى ٦.٩ پلە بە پێوەری رێختەر بوو، گەیشتە ٢٤ کەس و تاوەکو ئێستاش بومەلەرزە بەدوادا هاتووەکان بەردەوامن.
ژمارەی ئەو کەسانەى بەهۆی بومەلەرزەکەى دوێنێی ئیزمیرەوە، کە پلەکەى ٦.٩ پلە بە پێوەری رێختەر بوو، گەیشتە ٢٤ کەس و تاوەکو ئێستاش بومەلەرزە بەدوادا هاتووەکان بەردەوامن.
بەپێی ئەو ئامار و زانیارییانەى تا ئێستا بڵاوکراونەتەوە، لە بومەلەرزەکەدا لە ئیزمیر ٧٣٤، لە مانیسا ٥، لە بالکیسەر ٢ و لە ئایدن ٥٤ و بە گشتی ٨٠٤ کەس بریندار بوون و ٢٤ کەسیش گیانیان لە دەستداوە.
لەو ١٧ باڵەخانەیەى لە ئیزمیر بەهۆی بومەلەرزەکەوە رووخابوون پرۆسەى گەڕان و پشکنین لە ٨ باڵەخانەیاندا تەواو بووە و کار بۆ رزگارکردنی ئەو کەسانە دەکرێت، کە لە ژێر داروپەردوی ٩ باڵەخانەکەى تردا گیریان خواردووە.
تیمی فریاکەوتن، کە لە باڵەخانەی یڵماز ئەربەک کاریان بۆ رزگارکردنی هاووڵاتییان لە ژێر داروپەردووەکاندا دەکرد، توانییان هاووڵاتییەک بە ناوی گوڵچین ئایتوک سۆیدانی تەمەن ٣٥ ساڵیان رزگار بکەن و رەوانەى نەخۆشخانەى زانکۆی ئەگەیان کرد.
لەلایەکی ترەوە بەڕێوەبەرانی بەڕێوەبەرایەتیى دۆخی لەناکاو و رووداوەکان (ئافاد - AFAD) لە شارەکانی ئافیۆن، بورسا، ساکاریا، کوتاهییە، ئەسکیشەهیر، چاناقەلە، موغڵا، بالکیسەر، قۆنیا، دەنیزلی و عوشاق رەوانەى ناوچەى بومەلەرزە لێدراو کراون.
بەپێی راگەیاندراوی ئافاد، دوای بومەلەرزە گەورەکە لە کاتژمێر ٠٤:٠٠ و دوای ئەوەش لە ٣١ بومەلەرزە کە پلەکانیان لەسەر ٤ پلە بە پێوەری رێختەربوون روویانداوە و بەگشتیش ٣٤١ بومەلەرزەی بە دواداهاتوو لە ناوچەکە روویانداوە.
ژ.ت