٥٢ كەسایەتی سەربەخۆی ئێرانی و رۆژهەڵاتی كوردستان بەدەركردنی راگەیاندراوێك داوای ئازادیی عەبدوڵڵا ئۆجالان دەكەن و دەڵێن: "ئیدی كات، كاتی ئەوەیە ئێمەش وەكو كەسایەتیی ئازادیخواز، ئاشتیخواز، دیموكراتیكخواز، عەدالەتخواز و یەكسانیخواز هەنگاوێكی جددی و كاریگەر بۆ ئازادیی ناوبراو هەڵبگرین و ببینە بەشێك لەو دەنگەی بۆ گەیشتن بە ناوبراو و بەتایبەتی بۆ گەلی كورد و گەلانیتری هەرێمەكە بۆ ئازادی و عەداڵەت، كە مافی دەست لێبەرنەدراوی هەر مرۆڤێكە.
دەقی نامە هاوبەشەكەی كەسایەتییە ئێرانی و كوردستانیەكان وەهایە:
رۆژی ٩ی تەشرینی یەكەمی ساڵی ١٩٩٨ بەهۆی گوشارەكانی سیستەمی جیهانی و دەوڵەتی توركەوە، عەبدوڵڵا ئۆجالان لەسوریا دەركەوت و بەهۆی زەخت و گۆشارەكانی سیستەمی جیهانی و دەزگا سیخۆرێەكانیان، هیچ وڵاتێك ئامادەی قەبوڵكردنی ناوبراو نەبوو. دەرئەنجام لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩دا بەشێوەیەكی نامرۆڤانە كە وێنەی لەمێژوودا كەمتر بینراوە، ئۆجالان دەرفێندرێت و دەیگەڕێنەوە بۆ توركیا.
لە ١٩٩٩ەوە تا هەنوکە، ماوەی ٢٣ ساڵە لەو پیلانگێڕییە و ڕفاندنی ئۆجالان تێپەڕ دەبێت. لەكاتی دەستبەسەركردن و دیلگرتنی ناوبراو تا ئەمڕۆكە بەشێوەی جۆربەجۆر ئەشكەنجەی رۆحی و جەستەیی و دەروونیان لەسەر بەرێوە بردوە تا بتوانن ناوبراو تەسلیم بکەن. لەبەرامبەردا، ناوبراویش نە تەنیا لەبەرامبەر داواكاری و ئەشكەنجەكانی پیلانگێڕان و دەوڵەتی فاشیستی تورك سەری نەوی نەكردوە، بەڵكۆ بەشێوەیەكی سەخترین و نامرۆڤانەترین هەلومەرجەكانی زیندانی ئیمرالی بەگۆڕەپان و ئاكادیمیایەك بۆ بەهێزبوون بەتێكۆشان و بەرهەمهێنانی هزر و فەلسەفە گۆڕاوە. ناوبراو لەم كەش و هەوا زەحمەت و نامرۆڤانەیە بەلەبەرچاوگرتنی پارادایمی تێكۆشانەكەی، دەستی بەگۆڕانكاری و وەرچەرخانێكی بنەڕەتی كردوە و پارادایمێكی نوێ لەژێر ناوی "پارادایمی كۆمەڵگەی دیموكراتیك ـ ئیكۆلۆژیك پشتئەستور بە ئازادیی ژن"، دایڕشتووە و باسی لێوەكردوە. بەنوسینی زیاتر لە شەش پارێزنامەی دورودرێژ كە دوایینیان لەدوتۆیی پێنج بەرگدا بڵاوكراوەتەوە، لەو شوێنەی لە توركیا هیچ یەكسانی و عەداڵەتێكی تێدا بوونی نییە لەپلەی رێبەرێكدا، دەستی بەپاراستنی خۆی و گەلەكەی کردووە. لەئەنجامی ئەم فۆرمە لە بەرخۆدان و خۆڕاگریە، كە دەوڵەتی تورك "سزایەكی هاوشێوەی خوداكانی لە ئۆلیمپیوس بە سەر پرۆمیتۆسیان سەپاندوە"، بەرێوە دەبەن و تەنانەت لەوەشخراپتر، ئەم سزایانە نەتەنیا لەگەڵ هیچ كام لەسازوكارەكان و یاساكانی نێونەتەوەیی نایەتەوە، بەڵكۆ لەژێرپێكردنی ئاشكرای ئەو یاسا و رێسایانەیە، كە هی خۆدی دەوڵەتی توركیشە.
زلهێزە جیهانیەكان ئەو فۆرمە دیموكراتیك و ئازادیخوازەی عەبدوڵڵا ئۆجالان بۆ چارەسەری پرسی كوردیان پێ هەرس ناكرێت. شێوەی تایبەتی ئۆجالان پشت ئەستورە بە "دۆستایەتی ستراتیژیكی گەلان"، بەڵام دەوڵەتەكان و ئەو هێزانەی لەپیلانگیڕی ١٥ی شوباتی ١٩٩٩دا دەستی هەبوو، لەگەڵ ئەم فۆرمە دیموكراتیك و ئازادیخوازیە بەتوندی دۆژمنی دەكەن و چالاكی بەدیلگرتنی ئۆجالانیان خستە واری پراكتیكەوە. ئامانجیان ئەوە بوو كە بەلەناوبردنی ئۆجالان و سڕینەوەی هەرشێوە ئۆتۆپیایەكی ئازادی بۆ گەلی كورد و كۆمەڵگای مرۆڤایەتی بوو. پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی لەدژی عەبدوڵڵا ئۆجالان، لەهەمانكات چالاكی بوو بۆ لەناوبردنی پرۆسەی دیالیكتیكی پێشڕەوی تێكۆشان لەدژی سیستەمە فاشیستیەكان دەبینرا و چارەسەری پرسی كوردیشی دەگەیاندە بن بەست. رێڕەوی سروشتی مرۆڤ ئەو رێڕەوەی بەشێوەیەكی ئەفسوناوی و نوكەرانە گەیاندنە بن بەست، بەڵام ئۆجالان بەهەوڵە بێ وچانەكانی لەئیمرالی ئەو بن بەستانەی تێپەڕاند و پارادایمی كۆمەڵگەی دیموكراتیك و ئیكۆلۆژیكی پشت ئەستور بەئازادی ژنی پێشكەش كرد. بەو خۆلقكاریە هۆشیارانەی، چارەنووسی خۆی و گەلەكەی بەشێوەیەكی دروست و دیالیكتیك لە چوارچێوەی لۆژیكی بەرابەری، برایەتی و پێكەوەژیان، ئاشتی و دیموكراسی لێكۆلین و دەستیشانیشی كردوە كە بەهەر شێوەیەك رێكاری شەڕخوازانەی رەتدەكاتەوە و كۆمەڵگە دەخاتە سەر رێڕەوی خۆشبەختی ژیانیی مرۆڤانە. بەم پراكتیكە سیاسی دیموكراتی و مرۆڤدۆستانەی خۆی، بەهەرشێوەیەك كەیفخۆشی پیلانگێڕانی وەرچەرخاند بێ باوەڕی و بێ هیوایی. پشتڕاستی كردەوە كە چالاكی پیلانگێڕی ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ و قۆناخی دیلگرتنی لەزیندانی ئیمرالی، فۆرمێكی شەڕی جەسورانە لەدژی عەبدوڵڵا ئۆجالان و گەلی كوردە و نە تەنیا پیلانگیڕیەكی ئاشكرایە. ئێستاكە كە سیستەمی تێكۆشانی ئۆجالان پشت ئەستورە لەسەر هێڵ و رێبازی دیموكراتیك و ئاشتیخوازانە، نەپێویستە و نەش لایەقە كە گەلەكەمان لەو هێڵە بێ بەش بكرێت و كەسایەتیەكی تێگەیشتوو وەكو ناوبراو لەوە زیاتر لەپشت دەرگاكانی زیندان و دیلی دەستی سیستەمی دۆژمنی و شەرخوازانەكان بێت. لەبەر ئەوەش پێشەنگایەتی ناوبراو بۆ بۆنیادنانی كۆمەڵگەیەكی ئ ازاد، دیموكراتیك و ئیكۆلۆژیك كە تاجی رووناككەرەوەی ئازادی ژنە، لایەقی ئازادیەكی بە پەلەیە، كە بەگوێ هەموو مرۆڤایەتیدا بدرێت. سیستەمی لەناوبردنی ئیمرالی، سیستەمی گوشار و شەڕە، كە بۆ دیلگرتنی زیاتر ئۆجالان ئەوەیان كردووەتە جێگرەوەی مافی مرۆڤ. دۆستایەتی پاك و خاوێن و بەدەر لە فرت و فێڵی ناشرین لەتایبەتمەندیە بەرچاوەكانی ئۆجالانە و ئەم تایبەتمەندی جۆانانە هەموو كەس بۆ لای خۆی پەڵكێش دەكات.
ئۆجالان هەموو ژیانی خۆی لەپێناو رزگاریی گەلەكەی و مرۆڤایەتی تەرخان كردوە و ئەوەی لەهێزیدا بووە بەشێوەیەكی پاك و بێگەرد لەگەڵ نۆرم و ئارمانە ئازادیخوازیەكانی جیهانی كردۆتە یەك. ئەمڕۆكە زیاتر لەهەر كات كاریگەریە هزریەكانی و شێوەی تێكۆشانەكەی دەبینین و نمونەگەلێكی وەكو "مومارسەكردنی دیموكراسی رادیكاڵ" لە باكوری كوردستان و توركیا و "شۆڕشی رۆژئاوا" و باكوری سوریا بەشێوەیەكی بەرچاو ئامادەن بۆ هەڵسەنگاندن و رەخنەورەخنەدان و هەڵسەنگاندنیان. ئەمەش بەو واتایەیە كە ئەو ئێدی بووەتە بەشێك لەنرخە مرۆڤیی و تێكۆشانی گەلان. خاوەنی ئەم هزر و بیركردنەوە گەورەیە و كردەوە شۆڕشگیڕانەیە زیاتر لە ٢٣ ساڵە لە سەخترین هەلومەرجی زیندانداندا بەسەردەبات. لەم روەوە بەحوكمی ویژدان، ئەخلاق و بەرپرسیاریەتی و لۆژیك، هەر كەس دەبێت ئەوەیە لەهێزدایە بۆ ئازادی جەستەیی ناوبراو بەكار بگرێت كە ئازادی هزری و كەسایەتی خۆیشی بەمشێوەیە پشتڕاست بكاتەوە و بەرپرسیاریەتی مێژوویی خۆی وەكو رێبەرێكی لایەق، بەشێوەیەكی درۆست و پاك جێبەجێ كردوە. ئێدی كات، كاتی ئەوەیە ئێمەش وەكو كەسایەتیی ئازادیخواز، ئاشتیخواز، دیموكراتیكخواز، عەدالەتخواز و یەكسانیخواز هەنگاوێكی جددی و كاریگەر بۆ ئازادی ناوبراو هەڵبگرین و ببینە بەشێك لەو دەنگەی بۆ گەیشتن بەناوبراو و بەتایبەتی بۆ گەلی كورد و گەلانیتری هەرێمەكە بۆ ئازادی و عەداڵەت كە مافی دەست لێبەرنەدراوی هەر مرۆڤێكە.
لەم چوارچێوەیەدا بەواژۆكردنمان داوای ئازادی ناوبراو دەكەین كە ئازادی مافی رەوا و سرۆشتی هەر مرۆڤێكە و كەسی كە نوێنەرایەتی كۆمەڵگە و گروپێكی مەزنە لەمرۆڤەكان دەبێت ئازاد بكرێت تا هەموو كەس بتوانێت بەشێوەیەكی عادلانە لەبەرامبەر ناوبرا روویەكی ئازادیخوازانە بگرێتە بەر. واژۆكردنی هەریەكێك لەئێمە دەنگی ویژدان و مرۆڤی و عادلانەیە كە بۆ ئازادی عەبدوڵڵا ئۆجالان لە زیندان و باوەریەكی قوڵمان بەهەبونی كەشێكی مرۆڤیی و ئازادی بۆ ناوبراوە.
ئەو كەسانەی نامەكەیان واژۆ كردوە:
1ـ د.حسین خلیقی، نوسەر و مامۆستای زانكۆ
2ـ شهریار تاماسبی، چالاكی سیاسی
3ـ سەعدوڵا جیهانگیری، چالاكی بواری كەلتوری و مەدەنی
4ـ د. فەریدون كەرمی، ئەندامی رێكخراوی مافی مرۆڤی نۆروێژ ـ ئەندامی ئەنجوومەنی ددانپزیشكی بێ سنور
5ـ ژیار جیهانفەرد، نوسەر و لێكۆڵینەر
6ـ ئانیسا جەعفەری مهر، نوسەر و لێكۆڵینەر
7ـ هۆنەرمەند نایلكی، چالاكی سیاسی و مەدەنی
8ـ د.بەهرۆز چەمەن ئارا، نوسەر و لێكۆڵینەروان
9ـ سالار پاشایی، نوسەر و چالاكی سیاسی
10ـ پوریا سەیدی، وەرگێڕی فەرمی، خوێندكاری فیزیۆتراپی و چالاكی سیاسی
11ـ دوروتا نەجویج، نۆرس و چالاكی سیاسی
12ـ خالید سلێمانی "خ. ئەویندار"، نوسەر، هەڵبەستڤان و وەرگێڕ
13ـ لۆقمان ئەحمەدزادە، نوسەر و هەڵبەستڤان
14ـ هەژیر هاشمی، رۆژنامەوان و چالاكی سیاسی
15ـ د.ئازاد محەمەدیان، نوسەر و چالاكی سیاسی
16ـ عیسا سەعیدە، نوسەر و رۆژنامەوان
17ـ د.حەسیم میرزائی، نوسەر
18ـ د.مەنسور تەیفوری، نوسەر
19ـ كۆماس شەهبازی، رۆژنامەوان
20ـ تورج رەزایی، چالاكی كەلتوری و یارسان
21ـ عەلی چەراغی، چالاكی كەلتوری و سیاسی
22ـ حامد مۆفاخێری، چالاكی مەدەنی
23ـ د.فەرهاد عزەتی زادە، نوسەر و لێكۆڵێنەر
24ـ كەریم كاكەسوری، چالاكی سیاسی
25ـ بەسێ شاماری، بەرپرسی چاودێری كۆمیتەی بەرێوەچوونی دادگای خەڵكی ئێران تریبونال
26ـ رەحمەت فاتحی، چالاكی سیاسی
27ـ عەلی قارەمانی، ئەندازیاری كیمیا
28ـ جەعفەر كەریمی، مامۆستای زمانی كوردی و چالاكی سیاسی
29ـ سابیر بوكانی، چالاكی سیاسی
30ـ رەحمان محەمەدی، چالاكی سیاسی
31ـ ئامانج عەزیزكەندی، رۆشنبیر و نوسەر
32ـ ئەحمەد ساڵحی، چالاكی سیاسی
33ـ ساسان حەیدەری، چالاكی مەدەنی
34ـ ساڵح بایاب، چالاكی سیاسی
35ـ عەدنان حەسەن پور، چالاكی سیاسی
36ـ عەلی یوسفی، چالاكی مەدەنی و كەلتوری
37ـ د.جەبار میرانی، زمانناس، وەرگێڕ و چالاكی بواری كەلتوری
38ـ ئەسعەد ئەعزەمی، چالاكی سیاسی
39ـ خەبات كەریمی، چالاكوانی زانكۆیی و سیاسی
40ـ د.كەریم عزەتی زادە
41ـ فەرانەك ئەردەشیری، رۆژنامەوان و نوسەر
42ـ حامد كۆنەپۆشی، چالاكی سیاسی
43ـ سەعید سەرهەنگی، چالاكی سیاسی
44ـ حسێن شەبەق، هەڵبەستڤان و چالاكی سیاسی
45ـ ئازاد ئەحمەدپور، چالاكی سیاسی
46ـ رەحمان غۆڵامی، چالاكی سیاسی
47ـ د.هێرش قادری، نوسەر و لێكۆڵێنەر
48ـ سمكۆ نەدیمی، كۆمەڵناس
49ـ سامان مەحمودی مۆقەدەم، چالاكی مەدەنی
50ـ ئۆمید عەزیزی، چالاكی سیاسی
51ـ د. سیڤان سەعید، پرۆفیسۆر لەزانكۆی شانشینی چین
52ـ فرشتە محەمەدی، چالاكی سیاسی، سۆسیالیست
53ـ ئەیوب مۆحبی، رۆژنامەوان و چالاكی سیاسی
54ـ ئارش ئەفزەلی، نوسەر و هەڵبەستڤان
55ـ هاشم عەلی ویسی، نوسەر و وەرگێڕ
56ـ سەید قاسم ئەرژەنگ، نوسەر و هەڵبەستڤان
57ـ د. حەسەن حەمزەیی"حەسەن لور"، هۆنەرمەند
58ـ ناوخاس نەزەری، چالاكی سیاسی
59ـ سیامەند مۆعینی، سیاسەتمەدار
60ـ عەبدولرەحمان حاجی ئەحمەدی، سیاسەتمەدار
61ـ محەمەد ئەمین چیرە، چالاكی سیاسی
62ـ كاوە كرماشانی، چالاكی مافی مرۆڤ
ژ.ت