ڕژێمی گۆشەگیری تاوانێکی نێونەتەوەییە
له شاری شتوتگارت گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە چالاکییەک شەرمەزارکرا. لە شاری میونیخ ڕۆژی جیهانیی کۆبانی پیرۆزکرا.
له شاری شتوتگارت گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە چالاکییەک شەرمەزارکرا. لە شاری میونیخ ڕۆژی جیهانیی کۆبانی پیرۆزکرا.
لەسەر بانگەوازی تەڤگەری ژنانی کوردی ئەوروپا (تەژەکە-ئە) لە شاری شتوتگارتی ئەڵمانیا بۆ شەرمەزارکردنی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چالاکی ئێشکگری بەڕێوەچوو. لە چالاکییەکەدا ئاڵای ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەرزکرایەوە.
لە چالاکییەکەدا گوترا، ڕژێمی گۆشەگیری تاوانێکی نێونەتەوەییە و پێویستە دەمودەست ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد بکرێت.
لە چالاکییەکەدا، لای دانیشتووانی شارەکەوە بەدەەمەوەهاتنێکی مەزن هەبوو، بڵاوکراوەی تایبەت بە بایۆگرافیای ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و بڵاوکراوەکان بە ناوەڕۆکی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" دابەشکران.
چالاکییەکە دوو کاتژمێری خایاند و کاتژمێر ١٥:٠٠ کۆتایی هات.
لە میونیخ ڕۆژی جیهانیی کۆبانێ پیرۆزکرا
لە شاری میونیخی ئەڵمانیا ڕۆژی جیهانیی کۆبانێ بە چالاکییەک پیرۆزکرا.
چالاکییەکە لە گۆڕەپانی (Sendlînger) بەڕێوەچوو، ژمارەیەکی زۆر لە کوردستانی و دۆستەکانیان بەشداربوون. لە ئاهەنگەکەدا ڕیزی هەڵپەڕکێ بەسترا و درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بژی بەرخۆدانی کۆبانێ" بەرزکرانەوە.