ژنانی گەنج: بۆ ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان هێزی خۆمان یەکخست
ژنانی گەنج لە ١ هەمین کۆنفرانسی جیهانیی گەنجان کۆبوونەوە: "بۆ کۆتایی هاتن بە بەدیلگرتنی عەبدوڵا ئۆجالان، هێزی خۆمان یەکخست".
ژنانی گەنج لە ١ هەمین کۆنفرانسی جیهانیی گەنجان کۆبوونەوە: "بۆ کۆتایی هاتن بە بەدیلگرتنی عەبدوڵا ئۆجالان، هێزی خۆمان یەکخست".
ژنانی گەنج لە ٣ هەمین ڕۆژی کۆنفرانسی جیهانیی گەنجان لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا کۆبوونەوە، پەیوەست بە ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پەیامێکیان بڵاوکردەوە.
لە پەیامەکەدا دەڵێن: "ئەمڕۆ ئێمەی ژنانی گەنج لە هەموو جیهانەوە لە یەکەمین کۆنفرانسی جیهانیی گەنجان کۆبووینەوە، ئێمە لێرە بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری تەڤگەری ئازادیی کورد عەبدوڵا ئۆجالان وەستاوین، ئێمە لە جیهاندا بەدوای ئازادی و ئاشتی دەگەڕێین. ئێمە بۆ جیهانێکی ڕزگارکراو لە باوکسالاری و سەرمایەداری و ستەم تێدەکۆشین.
عەبدوڵا ئۆجەلان ڕێگای بۆ ئازادی ئێمە کردەوە. عەبدوڵا ئۆجالان پارادایمی نوێی کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیکی پێشکەش کرد کە سیستەمێکی جیهانی پێشنیار دەکات لەسەر بناغەی ئازادی ژن و ئیکۆلۆژی و دیموکراسی. عەبدوڵا ئۆجەلان تەنیا پێشنیاری چارەسەری پرسی کوردی نەکرد؛ بە فیکری خۆی چارەسەرێکی بۆ ململانێ بەردەوامەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین و ئافراندنی جیهانێکی دیمواکراتیک دۆزیوەتەوە".
پەیامەکە ئاماژە بەوە دەکات، لە سەردەمی جەنگی جیهانیی سێیەم و پشێویی و ناکۆکییەکان، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، تروسکەیەکی هیوای پێشکەش کرد.
لە سەردەمی جەنگی جیهانی سێیەمدا، لەو سەردەمە پشێوی و ناکۆکییەی کە پێیدا تێدەپەڕین، عەبدوڵڵا ئۆجەلان پریشکێکی هیوای پێشکەش کردین. توانای لەناوبردنی سیستەمی جیهانی ئێستای هەیە و جیهانێک دروست بکات کە کۆمەڵگا ئەخلاقی-سیاسییە ڕاستەقینەکان لە مۆدێرنیتە دیموکراتیکدا جێگەی خۆیان بگرنەوە.
ئاماژە بەوە دەکەن ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕێگەی بۆ کردینەوە تا ئازادی بدۆزینەوە و دەڵێن: " ئەو ژنۆلۆژی، یان زانستی ژن و ژیانی پێشنیارکرد. ئەو هەموو کاتژمێر و خولەکێک بەرامبەر پیاوە سەردەستەکەی نێو خۆی تێدەکۆشێت. لە هەموو هەنگاوێکدا بۆ ئازادی ژن تێدەکۆشێت. بەتایبەتی ژنانی گەنج لەم پارادایمەدا ڕۆڵی پێشەنگ دەگێڕن".
پێویستە ئازادی جەستەیی وی مسۆگەر بکەین
دەڵێن: "ئەرکمانە دژی گۆشەگیری توندی ناتۆ و هێزە نێونەتەوەییەکانی تر بۆ سەر عەبدوڵا ئۆجالان ڕاوەستین و ئازادی جەستەیی وی مسۆگەر بکەین".
ژنان دووپاتی دەکەنەوە، ئەو سیستەمی ئەشکەنجە و گۆشەگیرییەی دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە لە ئیمراڵی دەیسەپێنن، لە کوردستان و تەواوی تورکیا بڵاوبۆتەوە.
هاوکاری مەزنی ئەم ئەشکەنجەیە، دەوڵەت و ڕێکخراوە ئەوروپییەکانن
ژنان دووپاتی دەکەنەوە، دەوڵەت و ڕێکخراوە ئەوروپییەکان بە بێدەنگییان بەرامبەر تاوان و پێشێلکارییەکانی حکومەتی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە، هاوکارییەکی مەزنن لەم ئەشکەنجە و ستەمەدا.
ژنان داوا دەکەن دەمودەست گۆشەگیری هەڵبگیرێت و دەڵێن: " لە هەموو جیهانەوە تێکۆشانمان لەپێناو عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوام دەکەین. لە پاریسەوە بۆ فلیپین، لە کۆڵۆمبیا بۆ سیسیلیا و لە مالیەوە بۆ هیندستان. وەک ژنانی گەنج لە هەموو جیهانەوە بۆ کۆتایی هێنان بە دیلێتی عەبدوڵا ئۆجالان، هێزی خۆمان یەکخست! بۆ ئازادی خۆمان و ئازادی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان بەبێ دوودڵی هەموو قوربانییەک لە تێکۆشانەکەماندا دەبەخشین.
ژن، ژیان، ئازادی! سەربخە ئازادی!
ئازادی جەستەیی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان!"