ژنانی کورد لەبەردەم ئەنجومەنی ئەوروپا چالاکییان ئەنجامدا

بزوتنەوەی ژنانی کوردی ئەوروپا (تەژەکە-ئە) بەمەبەستی شەرمەزارکردنی بێدەنگی کۆمەڵگای نێونەتەوەیی لە دژی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە بەرامبەر گەریلا و بە داواکاری ئەوەی ئەنجومەنی ئەوروپا بکەوێتە جوڵەوە، چالاکییەکەیان ساز کرد.

لە چالاکییەکەدا لەبەردەم دامەزراوەکانی ئەوروپا لە شاری ستراسبورگی فەرەنسادا، بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوە لە هێرشە کیمیاییەکان بکات داوا لە ئەنجومەنی ئەوروپا کرا کە شاندێک رەوانەی هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا بکەن.

لە راگەیەندراوێکدا کە لەسەر ناوی تەژەکە-ئە خوێندرایەوە هەمان داواکاری کرایەوە، بەڵام ئەو دۆسیەیەی کە چالاکوانان ویستیان رادەستی ئەنجومەنی ئەوروپای بکەن، لێیان وەرنەگیرا.

دۆسیەکە لەلایەن کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستانەوە ئامادەکرابوو، پاسەوانانی بەردەرگاکە وەریان نەگرت. پاسەوانەکان داواینکرد دۆسیەکە لە رێگەی ئینتەرنێتەوە یان خود لە رێگەی پۆستەوە رەوانە بکرێت.

ژنانیش رایانگەیاند، کە تا دۆسیەکە وەردەگرن، بەردەوام دەبن لە چالاکییەکانیان.

هـ . ب