ژنانی پرشنگی رۆژ: ٣ پۆلیس برینداربوون، کارگەیەک و ١٢ ئۆتۆمبێڵی لوکس سوتێنران
دەستپێشخەری ژنانی پرشنگی رۆژ رایگەیاند، لە چالاکیەکانیاندا لە ئەستەنبوڵ، مێرسین و ساکاریا، ٣ پۆلیسی تورک برینداربوون و کارگەیەک و ١٢ ئۆتۆمبێڵی لوکسیش بە تەواوی سوتێنران.
دەستپێشخەری ژنانی پرشنگی رۆژ رایگەیاند، لە چالاکیەکانیاندا لە ئەستەنبوڵ، مێرسین و ساکاریا، ٣ پۆلیسی تورک برینداربوون و کارگەیەک و ١٢ ئۆتۆمبێڵی لوکسیش بە تەواوی سوتێنران.
بەپێی راگەیەنراوەکە، چالاکیەکان لە ٥ و ٦ی ئەیلولدا ئەنجامدراون.
لە ٦ی ئەیلولدا لە گەڕەکی خەندەقی ساکاریا ' کارگەیەکی مادەی کیمیایی و ٤ ئۆتۆمبێڵی لوکسی کەسێکی فاشیستی ئاکەپە بە ناوی هاکان ئادالی سوتێنران.
لە ٥ی ئەیلول لە ناوچەی گوولناری مێرسین، لەو گەڕەکانەی کە فاشیستەکانی ئاکەپە و مەهەپە تێیدا دەژین، ٨ ئۆتۆمبێڵی لوکس سوتێنران و بە تەقەمەنی چالاکی دژی ئینتەرنێت کافیەک ئەنجامدرا و زیانێکی زۆری بەرکەوت.
دەستپێشخەریەکە وتیشی، لە ٥ی ئەیلولدا لە بەرانبەر بارەگای پۆلیس لە ناوچەی بویوکچەکمەجەی ئەستەنبوڵ لە دوولاوە چالاکی ئەنجامدراوە و رایگەیاند، "سەرەتا لە دیوی پشتەوە بە تەقەمەنی چالاکی ئەنجامدراوە و دواتر هێزەکانمان لە دیوی پێشەوە چالاکیان ئەنجامداوە و بە چەکی سوک و تەقەمەنی پۆلیسی فاشیست کراوەتە ئامانج. لە چالاکیە سەرکەوتوەکەدا، ٣ پۆلیسی تورک بە سەختی بریندار بوون."
راگەیەنرا چالاکیەکە بۆ تۆڵەی ئاهاکان ئارسلان ئەنجامدراوە کە لە بەرخۆدانی ناوچەی سوردا شەهید بوو و دوای ٧ ساڵ رۆفاتیان لەنێو گوێنیەکدا رادەستی باوکی کرایەوە.
ف.ق