ژنانی پرشنگی رۆژ بەبۆنەی ١٥ی تەباخەوە ریزەچالاکیان ئەنجامدا

ژنانی پرشنگی رۆژ رایگەیاند کە بۆ یادکردنەوەی ساڵرۆژی هەنگاوی ١٥ی تەباخ، لە ناوچەکانی مێرسین، لەدژی فاشیستەکان چوار هێرشی جیاوازیان ئەنجامداوە.

دەستپێشخەری ژنانی پرشنگی رۆژ ئاماژەی بەوەکرد کە لە مێرسین، ئەستەنبوڵ و ساکاریا بە چالاکیەکانیان ١٥ی تەباخیان پیرۆز کردووە و ئەنجامی چالاکیەکانیان ئاشکرا کرد، کە بەم شێوەیەیە؛

٩ی ئاب، لە ناوچەی مەزیتلی مێرسین، یەکینەکانمان ٥ ئۆتۆمبێڵی مۆدێل بەرز و مارکێتێکیان سووتاندووە کە بە کەڵکی بەکارهێنان نایەن.

یەکینەکانمان لە ١٠ی ئابدا لە ناوچەی بۆزیازیجی مێرسین بە جەکی سووک لەدژی پاسەوانە فاشیستەکان چالاکیان ئەنجامداوە و دوو پاسەوان بریندار بوون.

١١ی ئاب لە ناوچەی شیلەی ئەستەنبوڵ، یەکینەکانمان کاتژمێر ٢٣:٣٠ لە گوندی ئاقلای شیلە، لەدوولاوە بە چەکی سووک و تەقەمەنی دەستی، ئۆتۆمبێڵی پۆلیسیان کردووەتە ئامانج. بەپێی زانیاریەکانمان، پۆلیسێک لەناو ئۆتۆمبێڵەکە و پۆلیسێکیش بە گولە بریندار بوون. دوای چالاکیەکە، یەکینەکانمان لە گۆڕەپانەکە کشانەوە.

١١ی ئاب یەکینەکانمان،  کۆگایەکی کەلوپەلی ناوماڵ و دوو ئۆتۆمبێڵی مۆدێک بەرزی فاشیستێک بە ناوی مورات شەنی سەرۆکی ئۆجاخەکانی مەنگی لە ناوچەی عارفیەی ساکاریا، سووتاندووە.

دەستپێشخەریەکە باسی ئەوەش دەکات کە، ١٥ی تەباخ جەژنی ژیانەوەی گەلی وڵاتپارێزی کورد و دۆستەکانی پیرۆز بێت و بەڵێن بە شەهیدان دەدات کە تێکۆشان گەش بکات و داگیرکەران تێکبشکێن و گەنج، ژنان و گەلانی کوردستان سەربکەون."

ف.ق