ژنانی تیشکی خۆر ٢ کارگەیان سوتاند و پۆلیسێکیان بریندار کرد
لە ١٤ و ١٥ ئابدا دەستپێشخەریی ژنانی تیشکی خۆر ڕایگەیاند، کە دوو کارگە، عەمبارێک، چوار ئۆتۆمبێلی مۆدێل بەرزیان سوتاندووە و پۆلیسێکیش بریندار بووە.
لە ١٤ و ١٥ ئابدا دەستپێشخەریی ژنانی تیشکی خۆر ڕایگەیاند، کە دوو کارگە، عەمبارێک، چوار ئۆتۆمبێلی مۆدێل بەرزیان سوتاندووە و پۆلیسێکیش بریندار بووە.
ژنانی تیشکی خۆر ڕایانگەیاند، کە یەکینەکانیان لە شارەکانی ئوشاک، مێرسین، ئیستانبول و ساکاریا چالاکیان بە بۆنەی ١٥ی ئاب کردووە.
دەستپێشخەریی ژنانی تیشکی خۆر ڕایگەیاند، کە یەکەکانیان لە ١٤ و ١٥ی ئابدا لە چوار شاردا چالاکیان ئەنجامداوە
دەستپێشخەرییەکە ڕایگەیاند، کە لە ١٤ی ئابدا کارگەیەکی نەژادپەرستانەی تورک لە ئولوبەی ئۆشاک سوتێنرا، هەروەها لە بۆزیازی مێرسین کارگەی چنینی نەژادپەرستێکی مەهەپە سوتێنراوە.
لە ١٥ی ئابدا لە ئەرناڤۆتکۆ-ی ئیستانبول عەمبارێک و چوار ئۆتۆمبێلی لوکسی نەژادپەرستانی تورکی ئاکەپە سوتێنران. هەروەها لە ساپانسای ساکاریاش پۆلیسێکی تورک بریندارکراوە.
ف.ق