ژنانی تیشکی خۆر چالاکیان ئەنجامدا

دەستپێشخەری ژنانی تیشتی خۆر لە ژمارەیەک شار چالاکیان ئەنجامدا و بانگەوازێکی ئاڕاستەی گەلی کورد کرد.

ژنانی تیشکی خۆر رایگەیاند کە یەکینەکانیان لە زۆر شاری چالاکیان ئەنجامداوە و وتی، "وەرن پێکەوە بەرخۆدان بکەین و سیستمی گۆشەگیری ئیمڕالی تێکبشکێنین و ئازادی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر بکەین."

ڕاگەیەنراوەکەی بەم شێوەیەیە:

"٦ی تشرینی دووەم لە ناوچەی کۆجائەلی گەبزە، شوێنکارێک کە کەلوپەلی بیناسازی دەفرۆشێت و سەر بە ئاکەپەیە سووتێنرا و زیانێکی گەورە بەر شوێنەکە کەوت، هەمان ڕۆژ لە ناوچەی توزلوی ئەستەنبوڵ لە کاتێکدا کە گەنجانی نەژادپەرست باڵەخانەیەکی "ئولکو ئوجاکلاری" کۆببوونەوە، بە تەقەمەنی دەستی و فیشەکی هەوایی چالاکی ئەنجامدرا و ٣ ئۆتۆمبێلێ بەر دەرگای باڵەخانەکە سووتێنران.

ژنانی تیشکی خۆر رایگەیاند، یەکینەکەیان لە ٧ی تشرینی یەکەمیشدا لە فەتحیەی ئەستەنبوڵ ٣ ئۆتۆمبێڵی مۆدێل بەرزیان سووتاندووە و ٨ی تشرینی یەکەم لە ناوچەی ئەرگەنی تەکرداغ کارگەیەکی فاشیستەکانی ئاکەپە و ٣ ئۆتۆمبێڵی کارگەیەک سووتێنراون.

ف.ق