ژنانی تیشکی ڕۆژ چالاکیان ئەنجامدا

دەستپێشخەری ژنانی تیشکی ڕۆژ رایگەیاند، بە بۆنەی ١ی تشرینی دووەم ڕۆژی جیهانی کۆبانی، بۆ یادکردنەوەی شەهید ئارین میرکان چالاکییان ئەنجامداوە.

دەستپێشخەری ژنانی تیشکی ڕۆژ ئاماژەی بەوەدا ، بە بۆنەی ١ی تشرینی دووەم ڕۆژی جیهانی کۆبانی، بۆ یادکردنەوەی شەهید ئارین میرکان چالاکییان ئەنجامداوە و ئۆتۆمبێڵئ فاشیتەکان سووتێنراوەن.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا لەبارەی چالاکیەکان ئەم زانیاریانە بڵاوکرانەوە:

"٢٥ی تشرینی یەکەم لە ناوچەی گەبزەی کۆجائەلی، کارگەی بەرهەمەکانی کەمالیاتی ئاکەپە و مەهەپەی فاشیست لەلایەن یەکینەکانمانەوە سووتێنراوە.

٢٧ی تشرینی یەکەم لە ناوچەی سارای تەکرداغ کۆگایەکی کارسازێکی ئاکەپە و ٢ ئۆتۆمبێڵی مۆدێل بەرزی هەمان کەس لەلایەن یەکینەکانمانەوە سووتێنراون.

٢٨ی تشرینی یەکەم لە ماجیدیکۆی ئەستەنبوڵ لە هەرێمێک کە ژمارەیەکی زۆر نەژادپەرستی فاشیستی لێییە، ٦ ئۆتۆمبێڵی فاشیتەکان سووتێنراون.

٢٩ی تشرینی یەکەم لە باخچەلیئەڤلەری ئەستەنبوڵ ٢ ئۆتۆمبێڵی فاشیتەکان سووتێنراون.

٢٩ی تشرینی یەکەم لە بەیکۆزی ئەستەنبوڵ لەدژی گەڕەکێک کە هێزی شاراوەی ئاکەپە و مەهەپە و بەژادپەرستەکانی تێدا دەژین، چالاکی ئەنجامدرا. لە ئەنجامی چالاکیەکەدا کە بە تەقەمەنی ئەنجامدرا پاسەوانێک بریندار بوون و زیانێکی زۆریش بەر ئۆتۆمبێڵی فاشیستەکان کەوت.