ژنێکی کورد سزای زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرا
مینا سوڵتانی دایکی یەکێک لە شەهیدەکانی شۆڕشی "ژن ژیان ئازادیی" لە لایەن دادگای دەوڵەتی ئێرانەوە سزای ٨ مانگ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرا.
مینا سوڵتانی دایکی یەکێک لە شەهیدەکانی شۆڕشی "ژن ژیان ئازادیی" لە لایەن دادگای دەوڵەتی ئێرانەوە سزای ٨ مانگ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرا.
ڕێکخراوی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ڕایاگەیاند، ژنێکی کورد بە ناوی مینا سوڵتانی دایکی شەهریار محەمەدی یەكێك لە قوربانیانی شۆڕشی "ژن ژیان ئازادیی" خەڵکی بۆکان لەلایەن لقی ١٠١ـی دادگای تاوانی دووی بۆکان سزای هەشت مانگی زیندانیکردن و بە غەرامەکردنی یەک ملیۆن تمەن سزا درا.
دەشڵێت: "مینا سوڵتانی بە تۆمەتی"پڕوپاگەندە دژی دەوڵەت" و "دەرکەوتنی لە شوێنە گشتییەکان بە بێ سەرپۆش" دادگایی کراوە. لە ڕۆژی ١١ـی ئەیلوولی ساڵی ڕابردوو لەگەڵ نزیکبوونەوە لە دووەمین ساڵیادی تیرۆرکردنی ژینا ئەمینی، مینا سوڵتانی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا، دوای ٢١ ڕۆژ لە دەسبەسەرکردن و لێپرسینەوە بە دانانی بارمتە لە زیندانی ورمێ ئازاد کرا."