بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ بۆ "کۆمەڵگای دیموکراتیک و ئاشتی" لە میدیا و راگەیاندنەکانی جیهاندا ڕەنگدانەوەیەکی بەرفراوانی بە خۆیەوە بینی. هەروەها راگەیاندنەکانی فەرەنسا و سویسرا گرنگییەکی زۆریان بە بانگەوازییەکەدا. زۆرێک لە دەزگا راگەیاندنە نێونەتەوەییەکان، زۆربەی لە مێدیا ناوخۆیی و نیشتمانیەکان بانگەوازە مێژووییەکەیان لە مانشێتی هەواڵەکانیاندا بڵاوکردەوە. لە هەواڵەکانیاندا سەرەنج خرایە سەر بانگەوازی ڕێبەر ئاپۆ سەبارەت بە "چەک دانانی پەکەکە و ڕایانگەیاند؛ تورکیا هەتا ئێستا هیچ لێدوانێکی فەرمی سەبارەت بەم بابەتە نەداوە و بێدەنگە.
لی مۆند: گوشارەکان بەردەوامە
ڕۆژنامەی لی مۆند کە یەکێکە لە ڕۆژنامە ناودارەکانی فەرەنسا، بانگەوازییە مێژووییەکەی بڵاو کردەوە.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە ڕێبەر ئاپۆ لە ساڵی ١٩٩٩ـەوەو بە دیل گیراوە و ڕایگەیاند؛ بەرپرسیارێتی ئەو بانگەوازە مێژووییەی لە ئەستۆ گرتووە.
لە درێژەی هەواڵەکەدا هاتووە کە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا هەتا ئێستا هەڵوێستی ڕوونی لەو بارەیەوە رانەگەیاندووە. لمۆند سەرنجی بۆ بێدەنگی ئەردۆغان ڕاکێشاوە و دەڵێت؛ گوشارەکان لەسەر گەلی کورد و نوێنەرانی هەڵبژێردراوی شارەوانیەکان بەردەوامن.
فرانس ٢٤: کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر ناوچەکە دروست دەکات
فرانس ٢٤ بانگەوازە مێژووییەکەی بەناو نیشانی "ئۆجالان ڕێبەری کورد بانگەوازی مێژوویی بۆ کۆتایی هێنان بە کار و خەبات لەژێر ناوی پەکەکە دەکات" بڵاو کردەوە.
لە هەواڵەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە سەرۆککۆمار ئەردۆغان و بەرپرسانی باڵا هەتا ئێستا هیچ سەبارەت بە بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ لێدوانێکیان نەداوە و ئاماژەیان بەوە کردووە کە کەسانێکی زۆر بەتایبەتی کوردان پاڵپشتی لەم بانگەوازییە دەکەن.
لە هەواڵەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ڕێبەر ئاپۆ ماوەی ٢٧ساڵە لە ژێر بارودۆخی گۆشەگیرییەکی سەختدا ڕاگیراوە و ئەم بانگەوازە نەک تەنها بۆ تورکیا، بەڵکوو بۆ هەموو ناوچەکە کاریگەرییەکی زۆری لێدەکەوێتەوە.
RFI: ئەمە تەنها سەرەتایەکە
هەروەها ڕادیۆی فەرەنس ئینترناشناڵ ڕایگەیاند کە بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ تەنها سەرەتایەکە بۆ هەنگاونان بەرەو چارەسەری.
RTS: وەک ڕێبەرێک سەیر دەکرێت
تەلەفزیۆنی دەوڵەتی سویسرا سەبارەت بە پایەمە مێژووییەکە سەرنجی خستەسەر وردەکارییەکان و وتی ڕێبەر ئاپۆ لە ساڵی ١٩٩٩ـەوە لە ژێر گۆشەگیریەکی قورس و لە ژووری تاکەکەسیدا ڕاگیراوە. ڕاگەیەندرا کە سەرەڕای ٢٧ ساڵ بەدیل بوون و بارودۆخی سەختی گۆشەگیری، ڕێبەر ئاپۆ لەلایەن گەلی کوردەوە وەک ڕێبەرێک جێگەی تایبەتی هەیە و بانگەوازە مێژووییەکەی بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە لە شارەکانی کوردستان پێشوازی لێکرا.
هەروەها لە هەواڵەکەدا تیشک خرایە سەر هەوڵەکانی ڕێبەر ئاپۆ لە ڕابردوودا سەبارەت بە چارەسەری.